لیستی فەرموودەکان

قورسترین نوێژ لەسەر دووڕووەکان نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئەگەر بیانزانیایە ئەو دوو نوێژە چەندێک خێر وفەزڵی گەورەیان تێدایە ؛ ھەر بە گاگۆڵکێ بۆی دەھاتن
عربي الإنجليزية الأوردية
پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات؛ ئەوا لە ژێر -پەیمان و- پاراستنی خودایە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم، وهیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد نەکەم، ئایا دەچمە بەهەشتەوە؟
عربي الإنجليزية الأوردية
دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای الله؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لەکاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد وتێکۆشان لە پێناو الله
عربي الإنجليزية الأوردية
بەیعەتم دا بە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لەسەر شاهێدی دان بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَمُحَمَّد رَسُولُ اللَّهِ)^، ونوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وگوێڕایەڵی وفەرمانبەردار بوون، وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پرسیاری لێکرا: چی نوێژێک باشترینە؟ فەرمووی: زۆر وەستان لە کاتی نوێژدا
عربي الإنجليزية الأوردية
سوور بە لەسەر زۆر سوجدە بردن بۆ خوای گەورە؛ چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی پارێزگاری لە ئەنجامدانی (نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر -بەردەین:البردین-) بکات؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر ڕووبارێک لە پێش دەرگای یەکێک لە ئێوە بێت، وڕۆژانە پێنج جار خۆی تێدا بشوات، ئایا هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی دەمێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ناچێتە دۆزەخەوە ئەو كەسەی پێش خۆر هەڵهاتن وپێش ئاوابوونی خۆر نوێژ ئەنجام بدات
عربي الإنجليزية الأوردية
هەر مسوڵمانێک کاتێک ساتی نوێژی فەرز دێت، بە جوانى وڕێکی: دەستنوێژ بگرێت وخشوعی هەبێت وڕکوع ببات، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی بیلال، هەستە قامەت بکە بۆ نوێژ، خەمڕەوێنمان بکە بەهۆیەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
بەندە نوێژێک دەکات، هیچی لە پاداشت بۆ نانووسرێت تەنها دەیەکی نەبێت، (یان) نۆیەکی، (یان) هەشتەکی، (یان) حەوتەکی، (یان) شەشەکی، (یان) پێنجەکی، (یان) چوارەکی، (یان) سێیەکی، (یان) نیوەی
عربي الإنجليزية الأوردية