عن سالم بن أبي الجَعْدِ قال: قال رجل: ليتني صَلَّيتُ فاسترحْتُ، فكأنّهم عابُوا ذلك عليه، فقال: سمعتُ رسولَ الله صلى الله عليه وسلم يقول:
«يا بلالُ، أقِمِ الصَّلاةَ، أرِحْنا بها».

[صحيح] - [رواه أبو داود] - [سنن أبي داود: 4985]
المزيــد ...

لە سالم کوڕی ئەبی جەعدەوە دەڵێت: پیاوێک ووتی: خۆزگایە نوێژم بکردایە وخەمڕەوێن بوومایە، خەڵکی بەهۆی ئەم قسەیەوە سەرزەنشیتان کرد، ئەویش ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«ئەی بیلال، هەستە قامەت بکە بۆ نوێژ، خەمڕەوێنمان بکە بەهۆیەوە».

[صەحیحە] - [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە] - [سنن أبي داود - 4985]

شیکردنەوە

پیاوێك لە هاوەڵان ووتی: خۆزگایە نوێژم بكردایە وخەمڕەوێن بوومایە (ئیسراحەتم ئەكرد)، ئەوانەی لەدەوروپشتی بوون ؛ ڕەخنەیان لێگرت لەسەر ئەم قسەیە، ئەویش ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: ئەی بیلال! بانگ بدە وقامەت بكە؛ بۆئەوەی بەهۆیەوە خەمڕەوێن بین. -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی فەرموو چونكە نوێژكردن یادی خوای گەورەی تێدایە وپاڕانەوەیە لەپەروەدگار، وهەروەها هێمنی ودڵنیاییە بۆ ڕۆح ودڵ ودەروون.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاسوودەیی وهێوربوونەوەى دڵ بە نوێژکردنە ؛ چونکە پاڕانەوەی تێدایە لە خواى گەورە.
  2. نکۆڵی کردن لەو کەسەی پەرستنی بەلاوە قورسە ودەیەوێت لەکۆڵی خۆی بكاتەوە.
  3. هەركەسێك واجبی سەرشانی ئەنجام بدات، ولێپرسراوێتی ئەستۆی جێبەجێ بكات ؛ ئەمە دەبێتە هۆی ئارامی وهەستكردن بەدڵ ئارامی.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (57)
زیاتر