عن أَبِي حَازِمِ بْن دِينَارٍ:
أَنَّ رِجَالًا أَتَوْا سَهْلَ بْنَ سَعْدٍ السَّاعِدِيَّ، وَقَدِ امْتَرَوْا فِي الْمِنْبَرِ مِمَّ عُودُهُ، فَسَأَلُوهُ عَنْ ذَلِكَ، فَقَالَ: وَاللهِ إِنِّي لَأَعْرِفُ مِمَّا هُوَ، وَلَقَدْ رَأَيْتُهُ أَوَّلَ يَوْمٍ وُضِعَ، وَأَوَّلَ يَوْمٍ جَلَسَ عَلَيْهِ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، أَرْسَلَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَى فُلَانَةَ -امْرَأَةٍ من الأنصار قَدْ سَمَّاهَا سَهْلٌ-: «مُرِي غُلَامَكِ النَّجَّارَ أَنْ يَعْمَلَ لِي أَعْوَادًا أَجْلِسُ عَلَيْهِنَّ إِذَا كَلَّمْتُ النَّاسَ»، فَأَمَرَتْهُ فَعَمِلَهَا مِنْ طَرْفَاءِ الْغَابَةِ، ثُمَّ جَاءَ بِهَا، فَأَرْسَلَتْ إِلَى رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَأَمَرَ بِهَا فَوُضِعَتْ هَاهُنَا، ثُمَّ رَأَيْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَلَّى عَلَيْهَا وَكَبَّرَ وَهُوَ عَلَيْهَا، ثُمَّ رَكَعَ وَهُوَ عَلَيْهَا، ثُمَّ نَزَلَ الْقَهْقَرَى، فَسَجَدَ فِي أَصْلِ الْمِنْبَرِ ثُمَّ عَادَ، فَلَمَّا فَرَغَ أَقْبَلَ عَلَى النَّاسِ فَقَالَ: «أَيُّهَا النَّاسُ، إِنَّمَا صَنَعْتُ هَذَا لِتَأْتَمُّوا وَلِتَعَلَّمُوا صَلَاتِي».

[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

لە ئەبی حازم کوڕی دینارەوە دەڵێت:
پیاوانێک هاتن بۆ لای سەهلی کوڕی سەعدی ئەلساعیدی گفتوگۆیان بوو سەبارەت بە مینبەرەکە لە چی دروستکراوە، (سەهل) ووتی: والله من دەزانم لە چی دروستکراوە، وبینیم ؛ یەکەم ڕۆژ کە دانرا ویەکەم ڕۆژ کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەری دانیشت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەیامێکی نارد بۆ فڵان -ئافرەتێک لە ئەنساڕ کە سەهل ناوی هێنا- (پێی فەرموو): «فەرمان بکە بە غوڵامە دارتاشەکەت کە شتێکم بۆ دروست بکات لە دار بۆئەوەى لەسەری دابنیشتم کاتێک قسە بۆ خەڵکی دەکەم»، ئەویش فەرمانى کرد؛ بۆیە دروستی کرد لە داری (تەرفاء:طرفاء) لە (ئەلغابە:الغابة) -کە شوێنێکە نزیک لە مەدینە-، پاشان هێنای، ونێردرا بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد لێرەدا دانرا، پاشان بینیم پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی لەسەری کرد وتەکبیرەی کرد -ووتی: الله أكبر- کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، دواتر ڕکوعی برد کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، پاشان دابەزی بە پشتەوە (گەڕایەوە) ؛ سوجدەى برد لەسەر بنچینەى مینبەرەکە (لەسەر زەوی) پاشان گەڕایەوە، کاتێک تەواوبوو (لە نوێژکردن) ڕووی لە خەڵکی کرد، وفەرمووی: «ئەی خەڵکینە، من ئەمەم کرد تەنها بۆئەوەی شوێنم بکەون لە (کردەوەکانى) ناو نوێژدا وفێربن چۆن نوێژ ئەنجامدەدەم».

صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پیاوانێک هاتن بۆ لای یەكێك لە هاوەڵان پرسیاریان لێكرد بە مینبەرەکەی پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم-: لە چی دروستکراوە؟ و لەمباریەوە ناكۆك بوون ومشتومڕیان دەكرد، ئەویش (سەهل) پێیانی ووت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەیامێکی نارد بۆ ئافرەتێك لە ئەنساڕەكان كە خزمەتكارێكی دارتاشی هەبوو، پێی فەرموو: بڵێ بە غوڵامەكەت كە میبنەرێكم بۆ دروست بكات بۆئەوەی لەسەری دابنیشم كاتێك قسە بۆ خەڵكی دەكەم، ئافرەتەكە وەڵامی دایەوە، وفەرمانی بە غوڵامەكەی كرد كە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مینبەرێك دروست بكات لە داری (تەرفاء:طرفاء)، كاتێك تەواو ؛ ئافرەتەكە ناردی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمانی كرد و لەشوێنی خۆی دانرا لە مزگەوتدا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (جارێكیان) لەسەری نوێژی کرد وتەکبیرەی کرد -ووتی: الله أكبر- کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، دواتر ڕکوعی برد کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، پاشان دابەزی بە پشتەوە (گەڕایەوە) ؛ بێ ئەوەی ئاوڕ بداتەوە بۆ پشتەوە، وسوجدەى برد لەسەر بنچینەى مینبەرەکە (لەسەر زەوی) پاشان گەڕایەوە، کاتێک تەواوبوو (لە نوێژکردن) ڕووی لە خەڵکی کرد، وفەرمووی: ئەی خەڵکینە، من ئەمەم کرد تەنها بۆئەوەی شوێنم بکەون لە (کردەوەکانى) ناو نوێژدا وفێر بن كە چۆن نوێژ ئەنجامدەدەم.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بەکارهێنانى مینبەر، و وتاردانی وتاربێژ لەسەری ؛ سونەتە، سوودەکەى ئەوەیە ئامادەبووان پەیامەكە دەبیستن وپێیان دەگات.
  2. نوێژکردن لەسەر میبنەر بۆ فێركردن ؛ ڕێگەپێدراوە، وهەروەها دروستە ئاستی ئیمام بەرزتر بێت لەئاستی نوێژخوێنان ئەگەر بۆ پێویستیەك بێت.
  3. داواكردنی یارمەتی لە ئەوانەی شارەزاییان هەیە لە پیشەسازیەكان بۆ جێبەجێكردنی پێویستی مسوڵمانان بێت ؛ ڕێگەپێدراوە.
  4. جوڵە وکردەوەیەکی کەم لە ناو نوێژدا بۆ پێویستی ؛ ڕێگەپێدراوە.
  5. ڕێگەپێدراوە نوێژخوێن سەیری ئیمام بکات لەناو نوێژدا بۆئەوەى لێیەوە فێر بێت، وئەمە نابێتە هۆی نەمانی خشوع لە نوێژدا.
زیاتر