پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

ئەگەر بانگبێژ بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، ویەکێکتان بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو، بانگدەر چی دەڵێت ؛ ئێوەش ھەمان شت بڵێنەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر قامەت کرا بۆ نوێژ ولەو کاتەدا خواردنی شێوان ئامادە بوو؛ ئەوا بە خواردنی شێوان دەستپێبکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ دەبێت، بڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا)^، ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى خۆش دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت وبڵێت: (اللهم رب هذه الدعوة التامة، والصلاة القائمة، آت محمدا الوسيلة والفضيلة، وابعثه مقاما محمودا الذي وعدته)؛ ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر گوێ بیستی بانگ بێژ بون ئەوا ئەوە بڵێن کە ئەو دەیڵێت پاشان سەڵاتم لەسەر بدەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی بیلال، هەستە قامەت بکە بۆ نوێژ، خەمڕەوێنمان بکە بەهۆیەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بیلال بە شەو بانگ دەدات، بخۆن وبخۆنەوە هەتاوەکو گوێتان لە بانگی ئیبن ئوم مەکتوم دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فەرمانکرا بە بیلال کە بانگ بە جووت بڵێت، بەڵام قامەت بە تاک بڵێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا لە نێو خێمەیەکی چەرمی سووردا بوو، وبیلال هاتە دەرەوە وئاوی دەستنوێژگرتنی پێبوو، هەندێک توانی بڕێک لە ئاوەکەى دەستبکەوێت وهەندێکی تر چەند پرژەیەکی بەرکەوت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەبارەت بەم پیاوە، پێچەوانەى فەرمانی ئەبو قاسم -صلى اللە علیە وسلم- کردەوەى کرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دەبینم حەزت لە پەز ودەشتاییە؛ ئەگەر لەگەڵ پەزەکەتدا بوویت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک بانگ دەدرێت بۆ نوێژ ئەنجامدان؛ شەیتان دوور دەکەوێتەوە وبای لێوە دەردەچێت بۆئەوەى گوێی لە بانگەکە نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بانگبێژەکان درێژترین گەردنیان هەیە لە (نێو) خەڵکیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەدڵنیاییەوە، ئەوە خەونێکی هەق وڕاستە إن شاء الله -بە ویستی خواى گەورە-، هەستە لەگەڵ بیلال ئەو وشانەى فێر بکە کە پێت ووترا، با ئەویش (بەو وشانە) بانگ بدات، چونکە ئەو دەنگی لە تۆ خۆشترە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سونەتە ئەگەر بانگبێژ بڵێت لە نوێژی بەیانیدا: (حي على الفلاح) -پاش ئەوە- بڵێت: (الصلاة خير من النوم)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
تۆ ئیمامی ئەوانیت، وڕەچاوی لاوازترینیان بکە، وبانگبێژێک هەڵبژێرە کە کرێ وەرنەگرێت بەرامبەر بانگدانەکەى
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بانگبێژەکەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- قامەت کردنی دوادەخست؛ هەتاوەکو ئەگەر پێغەمبەری خودای بیبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- دەردەچێت (بەرەو مزگەوت)؛ قامەتی دەکرد بۆ نوێژکردن کاتێک دەیبینی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە، لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە»، پاشان لە سێیەم جار فەرمووی: «بۆ هەركەسێك كە بیەوێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی