+ -

عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ مُغَفَّلٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم:
«بَيْنَ كُلِّ أَذَانَيْنِ صَلَاةٌ، بَيْنَ كُلِّ أَذَانَيْنِ صَلَاةٌ» ثُمَّ قَالَ فِي الثَّالِثَةِ: «لِمَنْ شَاءَ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 627]
المزيــد ...

لە عبد اللەی كوڕی موغەفەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە، لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە»، پاشان لە سێیەم جار فەرمووی: «بۆ هەركەسێك كە بیەوێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 627]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە لە نێوان هەموو بانگدان وقامەتێك ؛ نوێژ هەیە، وئەمەی سێ جار دووبارە كردەوە، ولە سێیەم جار ڕایگەیاند كە ئەم نوێژە سونەتە بۆ هەركەسێك بیەوێت ئەنجامی بدات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی سینهالی هیندی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی ڕۆمانی مالاگاشی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نوێژكردن لەنێوان بانگدان وقامەت ؛ سونەتە.
  2. ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دووبارەكردنەوەی قسە، ئەمیش بۆئەوەی خەڵكی زیاتر گوێی لێبێت وبۆ جەختكردنەوە لەسەر گرنگی بابەتەكە.
  3. لە فەرموودەكەدا دەستەواژەی (الأذانين:دووبانگەكە) هاتووە؛ مەبەست لێیان بانگدان وقامەتە، وپێیان دەووترێت (الأذانين:دووبانگەكە) چونكە لە زمانی عەرەبیدا زۆرجار دوو شتی نزیك وهاومانای یەكتر ؛ ناوی یەكێكیان دەووترێت ومەبەست ئەوی تریانیشە، وەكو دەڵێن: (القمرین:دوومانگەكە) ومەبەست لێی (خۆر ومانگە) ودەڵێن: (العُمَرَيْن) مەبەست لێی (ئەبو بەكر وعومەرە).
  4. بانگدان ؛ ڕاگەیاندنی هاتنی كاتی نوێژە، وقامەت كردن ؛ ڕاگەیاندنە بۆ ئامادەبوونی ئەنجامدانی نوێژی جەماعەت.
زیاتر