+ -

عن أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيَّ رَضِيَ اللهُ عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهُ صلَّى اللهُ عليهِ وَسَلَّم:
«لَقِّنُوا مَوْتَاكُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 916]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«(لا إله إلا الله)^ بڵێنەوە بەو كەسانەتان کە لە سەرەمەرگدان». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاست نییە جگە لە الله)

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 916]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هانمان دەدات: کە وشەی یەک خوا پەرستی -تەوحید- كە (لا إله إلا الله) یە؛ بیڵێینەوە و دووبارەی بکەینەوە لەلای ئەو کەسەی کە لە سەرەمەرگدایە، بۆئەوەی بیڵێت و ببێتە کۆتا قسەی لە دونیادا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ووتنەوەی (تەڵقین:لا إله إلا الله) بە ئەو كەسەی كە لە سەرەمەرگدایە؛ سوننەتە.
  2. زۆر ووتنەوەی تەڵقین بە ئەو كەسەی كە لە سەرەمەرگدایە و سووربوون لەسەری ؛ مەكروهە ئەگەر خۆی (لا إله إلا الله)ی ووت، یان بیسترا كە وتوویەتی؛ بۆ ئەوەی بێزار نەبێت و قسەی نەشیاو نەکات.
  3. نەوەوی دەڵێت: ئەگەر یەک جار ووتی، دووبارەی پێی ناووترێتەوە مەگەر دوای ئەوە قسەیەکی تر بکات، ئەوا دووبارە ئاماژەی پێدەکرێت بۆ ئەوەی كۆتا قسەی بێت.
  4. فەرموودەکە ئاماژەیە بۆ ئامادەبوون لەلای ئەو کەسەی كە لەسەرەمەرگدا بۆ یادخستنەوە و دڵدانەوەی و داخستنی چاوەکانی و جێبەجێکردنی مافەکانی.
  5. ناڕەوایەتی تەڵقین لە پاش مردن و لە لای گۆڕ لە دوای ناشتنی؛ چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەوەی نەکردووە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئەندەنوسی بەنگالی ڤێتنامی پورتوگالی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر