عن أبي سعيد رضي الله عنه قال: ولم أشهده من النبي صلى الله عليه وسلم ، ولكن حدَّثنيه زيد بن ثابت، قال: بينما النبي صلى الله عليه وسلم في حائط لبني النَّجَّار، على بَغْلة له ونحن معه، إذ حادَت به فكادت تُلْقيه، وإذا أقبُر ستة أو خمسة أو أربعة -قال: كذا كان يقول الجريري- فقال: «مَن يعرف أصحاب هذه الأقبُر؟» فقال رجل: أنا، قال: فمتى مات هؤلاء؟ قال: ماتوا في الإشراك، فقال: «إن هذه الأمة تُبْتَلى في قبورها، فلولا أن لا تَدَافنوا لدعوتُ اللهَ أنْ يُسْمِعَكم من عذاب القبر الذي أسمع منه» ثم أقبل علينا بوجهه، فقال: «تعوَّذوا بالله من عذاب النار» قالوا: نعوذ بالله من عذاب النار، فقال: «تعوَّذوا بالله من عذاب القبر» قالوا: نعوذ بالله من عذاب القبر، قال: «تعوَّذوا بالله من الفتن، ما ظهر منها وما بَطَن» قالوا: نعوذ بالله من الفتن ما ظهر منها وما بَطَن، قال: «تعوَّذوا بالله من فتنة الدَّجَّال» قالوا: نعوذ بالله من فتنة الدَّجَّال.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: لە پێغەمبەرەوە نەمبیستووە -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام زەیدی کوڕی سابت -ڕەزاى خواى لێبێت- بۆمی گێڕاوەتەوە، دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو باخێکی بەنی نەجاڕ بوو، ولە کاتێکدا سواری هێسترەکەی بوو وئێمەش لەگەڵیدا بووین؛ لەناکاو هێسترەکە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی جوڵا وەکو ئەوەى ناڕەحەت بووبێت، وخەریک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بکەوێتە خوارەوە لەسەر پشتی هێسترەکە، (پاشان شەش یان پێنج یان چوار گۆڕی بینی) جەریری ئەمە دەڵێت، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کێ ئەو کەسانە دەناسێت کە لە ناو ئەو گۆڕانەدان؟»، پیاوێک ووتی: من، فەرمووی: ئەوانە کەی مردن؟ پیاوەکە ووتی: لە سەردەمی شیرک وجاهیلیەتدا مردن، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەم ئومەتە لە نێو گۆڕەکانیان تاقیدەکرێنەوە، ئەگەر نەبێتە هۆی ئەوەى واز لە گۆڕدانانى یەکتر بهێنن؛ ئەوا داوام لە خودا دەکرد سزای گۆڕ ببیستن بەو شێوەیەی کە من دەیبیستم»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لێمان کرد، وفەرمووی: «پەنا بە خودا بگرن لە سزای ئاگری دۆزەخ»، (هاوەڵان) ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین لە سزای ئاگری دۆزەخ، فەرمووی: «پەنا بە خودا بگرن لە سزای ناو گۆڕ»، ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین لە سزای ناو گۆڕ، فەرمووی: «پەنا بە خودا بگرن لە هەموو فیتنەیەک ئەوەى ئاشکرایە وئەوەش کە شاراوەیە»، ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین لە هەموو فیتنەیەک ئەوەی ئاشکرایە وئەوەش کە شاراوەیە، فەرمووی: «پەنا بە خودا بگرن لە فیتنە وتاقیکردنەوەی دەجال»، ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین لە فیتنە وتاقیکردنەوەى دەجال.
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

زەیدی کوڕی سابت -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک ئەوان لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوون -صلى اللە علیە وسلم- لە باخێکی هۆزی ئەنساڕیەکان، بە ناوى بەنی نەجاڕ، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پشتی هێسترێکی بوو، ولە ناکاو هێسترەکە ئەملاو ئەولای کرد وبە شێوەیەکی هەڕەمەکی جووڵا، وخەریک بوو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بکەوێت لەسەر پشتی هێسترەکە، ولەو شوێنەدا چوار یان پێنج یان شەش گۆڕ هەبوون، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: کێ ئەو کەسانە دەناسێت کە لە ناو ئەو گۆڕانەدان؟ پیاوێک ووتی: من دەیانناسم، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر دەیانناسی ئایا ئەوانە کەی مردوون؟ پیاوەکە ووتی: لە سەردەمی شیرک وجاهیلیەتدا مردن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەم ئومەتە لە گۆڕەکانیاندا تاقیدەکرێنەوە، یان ئاسوودە ودڵخۆش دەبن یان سزا دەدرێن لە نێو گۆڕەکانیاندا، وئەگەر لە ترسی ئەوە نەبووایە کە ببێتە هۆی ئەوەى چیتر نەتوانن یەکتری لە گۆڕ دابنێن (یەکتری بنێژن)؛ ئەوا داوام لە خودا دەکرد کە بەو شێوەی من سزای گۆڕ دەبیستم؛ ئێوەش بیبیستن، ئەگەر ئێوە سزای گۆڕ ببیستن ئەوا واز لە گۆڕدانانى یەکتر دەهێنن ئەمیش لە ترسی هاوار وناڵەی مردووەکان کە لەوەیە ببێتە هۆی پەککەوتن وپچڕانی دڵتان، یان لە ترسی ئابڕووچوون بۆ ئەوەى حاڵ وباری خزمەکانتان نەزانن، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لە هاوەڵان کرد وفەرمووی: داوا لە خواى گەورە بکەن -سبحانه وتعالى-؛ بەوەى لە سزای ئاگری دۆزەخ دوورتان بخاتەوە، هاوەڵان ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین لە سزای ئاگری دۆزەخ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: داوا لە خواى گەورە بکەن؛ بەوەى لە سزای گۆڕ دوورتان بخاتەوە، هاوەڵان ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین وهانا بۆ ئەوە دەبەین بۆ ئەوەی بمانپارێزێت لە سزای گۆڕ، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: داوا لە خواى گەورە بکەن لە هەموو فیتنە وبەڵا وتاقیکردنەوەیەک دوورتان بخاتەوە ئەوەى ئاشکرایە وڕوونە وئەوەیشی نهێنی وشاراوەیە، هاوەڵان ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین لە هەموو فیتنە وتاقیکردنەوەیەکی ئاشکرا ونهێنی، وپاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: داوا لە خودا بکەن بۆ ئەوەى بتانپارێت لە فیتنە وتاقیکردنەوەى مەسیحی دەجال؛ چونکە ئەوە گەورەترین فیتنە وتاقیکردنەوەیە کە دەبێتە هۆی کافربوونی مرۆڤ کە ئەمیش هۆکارە بۆ سزای هەتاهەتایی لە دۆزەخدا، هاوەڵانیش ووتیان: پەنا بە خودا دەگرین لە فیتنە وتاقیکردنەوەى دەجال.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر