عن المقدام بن معدِيْكَرِب قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (ألا هل عسى رجلٌ يبلغه الحديث عني وهو متكئ على أريكته فيقول: بيننا وبينكم كتاب الله، فما وجدنا فيه حلالًا استحللناه، وما وجدنا فيه حرامًا حرمناه. وإن ما حرم رسول الله كما حرم الله).
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه]
المزيــد ...
لە میقدام کوڕی مەعیدیەکریبەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر قەنەفەکەى پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە (قورئانە)، هەرشتێک حەڵاڵکرابوو؛ ئێمەش بە حەڵاڵی دادەنێین، و هەرشتێک حەرامکرابوو؛ ئێمەش بە حەرامی دادەنێین»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرشتێک پێغەمبەری خودا حەرامی کردبێت هەروەکو ئەوە وایە خواى گەورە حەرامی کردبێت».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسی چینێک لە خەڵکی دەکات کە فەرموودەکانى بەمەزن دانانێن، وتێیاندایە سونەت وەکو بەڵگە دانانێت وئەگەر یەکێکیان فەرموودەیەکی پێغەمبەری خودای پێبگات -صلى اللە علیە وسلم- و لەسەر قەنەفەکەى پاڵی دابێتەوە ئەوا فەرموودەکە ڕەت دەکاتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە قورئاندا هەیە، ئەگەر هەرشتێک تێیدا حەڵاڵکرابوو؛ ئێمەش بە حەڵاڵی دادەنێین، و هەرشتێک تێیدا حەرامکرابوو؛ ئێمەش بە حەرامی دادەنێین، بە ڕاستی دانانێت و کردەوە ناکات بەو فەرموودانەی پێی گەیشتووە وبە ڕای خۆی قورئانی پیرۆز تەنها سەرچاوەیە، ئەگەر ڕاستبکات لەگەڵ نەفسی خۆیدا وکردەوە بە قورئانی پیرۆز بکات ئەوا دەبێت پابەندی سونەتیش بێت؛ چونکە قورئان فەرمانى کردووە بە گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوانەى سونەتیان بۆ ئێمە گێڕانەوەیە هەمان ئەوانەن کە قورئانیان گێڕاوەتەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرشتێک خودا وپێغەمبەر حەرامیان کردبێت جیاوازی نییە لە نێوانیان هەموویان حەرامن، وحەرامکردنی شتێک لە لایەن پێغەمبەرەوە وەکو ئەوە وایە خودا حەرامی کردبێت، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەحی لە لایەن خوداوە بۆ دێت سەبارەت بە حەرامکردنی شتێک، وهەرگیز لە هەوا وئارەزووی نەفسی خۆیەوە قسە ناکات -صلى اللە علیە وسلم-.