1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئەی پێغەمبەری خودا وازم لە هیچ تاوانێکی بچووک وگەورە نەهێناوە -هەموویم کردووە-، فەرمووی: «ئایا شاهێدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ)؟

عَنْ أَنَسٍ رضي الله عنه قَالَ:
جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ، مَا تَرَكْتُ حَاجَّةً وَلَا دَاجَّةً إِلَّا قَدْ أَتَيْتُ، قَالَ: «أَلَيْسَ تَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ؟» ثَلَاثَ مَرَّاتٍ. قَالَ: نَعَمْ، قَالَ: «فَإِنَّ ذَلِكَ يَأْتِي عَلَى ذَلِكَ».

لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا وازم لە هیچ تاوانێکی بچووک وگەورە نەهێناوە -هەموویم کردووە-، فەرمووی: «ئایا شاهێدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ)؟»، سێ جار، ووتی: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە -شایەتمانەکە- ئەوی تر -تاوانەکان- دادەپۆشێت».

(سەحیح - ڕاست) (أبو يعلى والطبراني والضياء المقدسي) ڕیوایەتیان كردووە الأحاديث المختارة للضياء المقدسي - 1773

شیکردنەوە

پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەوی پێغەمبەری خودا، هەموو گوناهـ و تاوانەکانم کردووە، و وازم لە هیچ گوناهێکی بچووک وگەورە نەهێناوە ؛ هەموویم کردوە، ئایا خواى گەورە لێم خۆش دەبێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا شاهیدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ ) واتە : (هیچ شتێک شایستەى پەرستن نیە جگە لە الله و موحەمەد پێغەمبەری خودایە) ؟ سێ جار دووبارەی کردەوە، پیاوەکە ووتی: بەڵێ، شاهێدی دەدەم، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی فەزڵی دوو شایەتمانی کرد کە هۆکاریشە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەکان، وتەوبە کردن دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى پێشووتر.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مەزنی شایەتمان ودەبنە هۆی سووک بوونی کێشی تاوانەکان لە تەرازوودا بۆ کەسێک بەڕاستگۆیی لە دڵیەوە بیڵێت.
  2. ئیسلام هۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەکانى پێشوو.
  3. تەوبەکردنی ڕاستگۆیانە دەبێتە هۆی سڕینەوەى گوناهـ وتاوانەکانى پێشوو.
  4. دووبارەکردنەوە لە فێرکردن لە ڕێبازی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
  5. فەزڵی شایەتمان، وهۆکارە بۆ ڕزگاربوون لە مانەوە بۆ هەتاهەتایی لە دۆزەخدا.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

69 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
JA 日本語 اليابانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
SO Soomaali الصومالية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
FF Fulfulde الفولانية
IT Italiano الإيطالية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
EL Ελληνικά اليونانية
UZ O‘zbek الأوزبكية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
YAO Yao الياو
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو