پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

هیچ مسوڵمانێک نییە کە تووشی: هیلاک بوونێک یان نەخۆشیەک یان خەفەت ودڵتەنگیەک یان ئازار وناڕەحەتیەک بێت یان هەتا ئەگەر دڕکێکیش بچێت بە پێیدا؛ ئەوا خواى گەورە بە هۆی ئەمانەوە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
گۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانی کردن وکۆبوونەوە، وماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وسەلام کردنی ئێوە بە من دەگات ئەگەر لە هەر شوێنێک بن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێم خۆش نییە کە بە قەد شاخی ئوحود ئاڵتونم هەبێت وسێ شەو بەسەرمدا تێپەڕ ببێت وهیچ دینارێکی لە لام مابێت، مەگەر ئەوەندە نەبێت کە قەرزەکانی پێ بدەمەوە، ئەوە نەبێت؛ ئەوا دەیبەخشمە بەندەکانی خوای گەورە بە ئەملا وبە ئەولادا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی