عَنْ خُرَيْمِ بْنِ فَاتِكٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«الْأَعْمَالُ سِتَّةٌ، وَالنَّاسُ أَرْبَعَةٌ، فَمُوجِبَتَانِ، وَمِثْلٌ بِمِثْلٍ، وَحَسَنَةٌ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا، وَحَسَنَةٌ بِسَبْعِ مِائَةٍ، فَأَمَّا الْمُوجِبَتَانِ: فَمَنْ مَاتَ لَا يُشْرِكُ بِاللهِ شَيْئًا دَخَلَ الْجَنَّةَ، وَمَنْ مَاتَ يُشْرِكُ بِاللهِ شَيْئًا دَخَلَ النَّارَ، وَأَمَّا مِثْلٌ بِمِثْلٍ: فَمَنْ هَمَّ بِحَسَنَةٍ حَتَّى يَشْعُرَهَا قَلْبُهُ، وَيَعْلَمَهَا اللهُ مِنْهُ كُتِبَتْ لَهُ حَسَنَةً، وَمَنْ عَمِلَ سَيِّئَةً، كُتِبَتْ عَلَيْهِ سَيِّئَةً، وَمَنْ عَمِلَ حَسَنَةً فَبِعَشْرِ أَمْثَالِهَا، وَمَنْ أَنْفَقَ نَفَقَةً فِي سَبِيلِ اللهِ فَحَسَنَةٌ بِسَبْعِ مِائَةٍ، وَأَمَّا النَّاسُ، فَمُوَسَّعٌ عَلَيْهِ فِي الدُّنْيَا مَقْتُورٌ عَلَيْهِ فِي الْآخِرَةِ، وَمَقْتُورٌ عَلَيْهِ فِي الدُّنْيَا مُوَسَّعٌ عَلَيْهِ فِي الْآخِرَةِ، وَمَقْتُورٌ عَلَيْهِ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، وَمُوَسَّعٌ عَلَيْهِ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ».

[حسن] - [رواه أحمد]
المزيــد ...

لە خورەیم کوڕی فاتیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا-صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«کردەوەکان شەش (جۆرن) وخەڵکی چوار (جۆرن)، (کردەوەکان): دوو شتی هەرەگرنگ کە دوو سەرەنجامیان هەیە (موجبتان)، یەک (شت) وپاداشتە یەکسانەکەى، وچاکەیەک ودە هێندەى پاداشتی، وچاکەیەک وحەوت سەد هێندەى پاداشتی، هەرکەسێک بمرێت و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار نەدابێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، دوو شتی هەرەگرنگ کە دوو سەرەنجامیان هەیە (موجبتان): هەرکەسێک بمرێت بەشێوەیەک لە شێوەکان هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار دابێت ؛ دەچێتە دۆزەخەوە، یەک (شت) وپاداشتە یەکسانەکەى: هەرکەسێک مەبەست ونیەتی کردنی چاکەیەکی هەبێت هەتا لەدڵیدا هەستی پێبکات، وخواى گەورە پێی دەزانێت ؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت، وهەرکەسێک خراپەیەک بکات، ئەوا خراپەیەکی لەسەر دەنووسرێت، وهەرکەسێک چاکەیەک بکات بە دە هێندە بۆی دەنووسرێت، وهەرکەسێک خەرجیەک بکات لەپێناو خواى گەورە ئەوا چاکەیەک بە حەوت سەد هێندە (پاداشتە)، سەبارەت بە خەڵکی؛ زۆری پێبەخشراوە لە دونیادا وبێ بەشکراوە لە قیامەتدا، وکەمی پێبەخشراوە لە دونیادا وزۆری پێبەخشراوە لە قیامەتدا، وبێ بەشکراوە لە دونیا وقیامەتدا، وزۆری پێبەخشراوە لە دونیا وقیامەتدا».

صەحیحە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کردووە کە کردەوەکان شەش وخەڵک چوار جۆرن، شەش جۆری کردەوەکان:
یەکەم: هەرکەسێک بمرێت وهاوبەشی بۆ خوا بڕیار نەدابێت ؛ چوونە بەهەشت بۆ ئەو واجب دەبێت.
دووەم: هەرکەسێک بمرێت وهاوبەشی بۆ خوا بڕیار دابێت ؛ چوونە دۆزەخ بۆی واجب دەبێت و بەهەتاهەتایی تێیدا دەمێنێتەوە.
وئەمانە ئەو دوو شتەن کە دوو سەرەنجامیان هەیە.
سێیەم: چاکە بە نیەتەوە، هەرکەسێک نیەتی کردنی چاکەیەکی هەبێت ولەدڵەوە ڕاستگۆ بێت وهەستی پێبکات وخوا بەم نیەتەى دەزانێت، پاشان ناتوانێت ئەو کردەوەیەک بکات چونکە لەژێر تواناى ئەودا نیە بۆیە چاکەیەکی تەواوی بۆ دەنووسرێت بەهۆی نیەتەکەیەوە.
چوارەم: کردنی خراپە، هەرکەسێک خراپەیەک بکات ئەوا تەنها یەک خراپەى لەسەر دەنووسرێت.
وەکو خۆی دەنووسرێت بەبێ چەندەهاجار کردن.
پێنجەم: چاکە بە دە هێندە دەنووسرێت، وهەروەها هەرکەسێک نیەتی کردنی چاکەیەکی هەبێت وبیکات؛ ئەوا دە چاکەی بۆ دەنووسرێت.
شەشەم: چاکە بە حەوت سەد هێندە یان زیاتر دەنووسرێت، ئەمیش ئەوەیە کەسێک یەک خەرجی بکات لەپێناو خواى گەورە ئەوا پەروەردگار بە حەوت سەد هێندە یان زیاتر چاکەى بۆ دەنووسێ، وئەمیش بەخشندەیی وفەزڵی خواى گەورەیە -تبارک وتعالى- لەسەر بەندەکانى.
سەبارەت بە جۆرەکانی خەڵکی کە چوارن:
یەکەم: کەسێک ڕزقی فراوانى پێبەخشراوە لە دونیادا، هەرچی بوێت دەستی دەکەوێت، بەڵام لە کردەوەی چاک بۆ قیامەت بێبەشکراوە بۆیە چارەنووسی بەرەو دۆزەخە، ئەمیش کافرى دەوڵەمەندە.
یەکەم: کەسێک کەمی پێبەخشراوە لە ڕزقی دونیا، زۆری پێبەخشراوە لە کردەوەى چاک بۆ قیامەت، وچارەنووسی بەرە بەهەشتە، وئەمیش ئیماندارى هەژارە.
سێیەم: کەسێک کەمی پێبەخشراوە لە دونیا ولە کردەوەى چاک بۆ قیامەت بێبەشکراوە، ئەمیش کافرى هەژارە.
چوارەم: کەسێک ڕزقی فراوانى پێبەخشراوە لە دونیادا، وزۆری پێبەخشراوە لە کردەوەى چاک بۆ قیامەت، ئەمیش ئیماندارى دەوڵەمەندە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گەورەیی فەزڵی پەروەردگار -سبحانه وتعالى- لەسەر بەندەکانى و چەندەها جارکردنی چاکەکانیان.
  2. دادپەروەری وبەخشندەیی الله -سبحانه وتعالى-، چونکە لە خراپەدا بە دادپەروەری مامەڵەى لەگەڵدا کردووین ؛ لەپاداشتی یەک خراپەدا تەنها یەک خراپە دەنووسرێت.
  3. ترسناکی ومەزنێتی تاوانى هاوبەشدانان بۆ الله، چونکە دەبێتە هۆی بێبەشبوون لە چوونە بەهەشت.
  4. ڕوونکردنەوەى فەزڵ خەرجکردن لەپێناو الله.
  5. چەندەها جاربوونی پاداشتی خەرجکردن لەپێناو خواى گەورە لە حەوت سەد هێندەوە دەستپێدەکات؛ چونکە هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەى وشەی الله -سەرخستنی ئاینی ئیسلام-.
  6. ڕوونکردنەوەى پۆلێن وجۆرەکانى خەڵکی وجیاوازیان.
  7. لەوەیە لە دونیادا ڕۆزی فراوان بە نائیماندار و ئیماندار ببەخشرێت، بەڵام لە قیامەتدا ڕۆزی فراوان تەنها بە ئیماندار دەبەخشرێت.
زیاتر