خێرکردن لە سامان کەم ناکاتەوە، وبەندە بە لێخۆشبوون لە خەڵکی پەروەردگار شکۆدارتری دەکات، وئەوەى لەبەر الله سادە بێت،^ ئەوا خوای گەورە بەرزی دەکاتەوە
هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێت بەسەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە
هەرکەسێک خێرێک بکات بە ئەندازەی خورمایەک کە بە ڕێگایەکی حەڵاڵ ئەم خورمایە بەدەستهێنابێت، وخودا تەنها خێری پاک قبوڵ دەکات، خواى گەورە بە دەستی ڕاستی ئەم خێرە قبوڵ دەکات وبۆ خاوەنەکەى زۆری دەکات، هەروەکو چۆن یەکێکتان ئەسپێکی بچووکی بەخێو دەکات هەتا وەکو شاخێکی لێدێت
هەریەکێک لە ئێوە پەروەردگاری قسەی لەگەڵدا دەکات (بە ڕاستەوخۆ) وهیچ کەسێک لە نێوان ئەو وپەروەردگاری نابێت
ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی سەعد وەفاتی كرد، چی خێركردنێك باشترینە؟ فەرمووی: «ئاو-ئاو بەخشین-»، دەڵێت: بیرێكی هەڵكەند، ووتی: ئەمە بۆ دایكی سەعد
خەزێنەداری مسوڵمانی ئەمین کە فەرمان بە تەواوى وبە ڕووخۆشیەوە جێبەجێدەکات وسپاردەکە دەدات بە ئەو کەسەی کە فەرمانى پێکراوە پێی بدرێت؛ لە یەکێک بە خێرکاران دادەنرێت
باشترین خێر کردن بریتیە لە: بەخشینی سێبەری خێمەیەک لە پێناوى خواى گەورە، وبەخشینی خزمەتکارێک لە پێناو خواى گەورە، یان بەخشینی وشترێکی پێگەیشتوو لە پێناو خواى گەورە
حەسوودی نابێت هەبێت مەگەر لە دوو شتدا نەبێت: پیاوێک خودا سامانى پێبەخشی بێت؛ لە ڕێگای ڕاستدا خەرجی بکات، وپیاوێک خودا حیکمەتی پێبەخشی بێت؛ بەهۆیەوە دادوەری بکات وخەڵکی فێر دەکات
کام خێرکردن پاداشتی گەورەترە ؟! فەرمووی: خێر بکەیت لەکاتێکدا تەندروست باش بیت وڕەزیل بیت، لە هەژاری بترسیت وئاوات بە دەوڵەمەندبوون بخوازیت، (خێرکردن) دوا مەخە؛ هەتا کاتێک (ڕۆحت) دەگاتە قوڕگت دەڵێت بە فڵان کەس ئەوەندە وئەوەندە، وبە فڵان ئەوەندە وئەوەندە، لەکاتێکدا فڵان بوو بە خاوەنی ئەوەندە وئەوەندە
کوێی ماوەتەوە؟ -واتا لە مەڕەکە- ووتی: تەنها شانەکانی ماوەتەوە، فەرمووی: هەمووی ماوەتەوە جگە لە شانەکانی نەبێت
خەرجی بکە وببەخشە، ودەستت مەگرەوە چونکە خودا بەخشینت لێدەگرێتەوە، وهەڵمەگرە لە خەزێنە چونکە خودا بەخشین بە تۆ دەگرێتەوە لە خەزێنەکانی
نمونەی ڕەزیل وبەخشندە، وەکو نمونەی دوو پیاوە دوو قەڵغانی ئاسنیان لەبەردایە لە سێنگیانەوە هەتاوەکو ئێسکی ملیان
باشترین خێرکردن ئەوەیە بەهۆی دەوڵەمەندییەوە دەبەخشرێت، وئەو دەستەى لە سەرەوەیە خێرترە لەو دەستەى لە خوارەوەیە، وبا یەکێکتان (خەرجکردن) لەسەر ئەو کەسانەوە دەستپێبکات کە بەرپرسیارە لە خەرجکردن لەسەریان
ئایا خوای گەورە هەندێک شتی دانەناوە کە بە هۆیانەوە خێر وچاکە بکەن: هەموو تەسبیح کردنێک (ووتنی: سبحان اللە) خێر وچاکەیە، هەموو تەکبیر کردنێک (ووتنی: الله أكبر) خێر وچاکەیە
دینارێک خەرجت کردبێت لە پێناو الله، ودینارێك خەرجت کردبێت بۆ ئازاد کردنی بەندەیەک، ودینارێک وەکو خێر ببەخشیت بە هەژارێک، ودینارێک خەرجت کردبێت لەسەر خاوخێزانت، وگەورەترینیان لە پاداشتدا ئەوەیانە كە خەرجی دەکەیت لەسەر خاوخێزانت