عن ابن مسعود رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «أيُّكم مالُ وارثِه أحَبُّ إليه من مالَه؟» قالوا: يا رسول الله، ما منَّا أحد إلا مَالُه أحَبُّ إليه. قال: «فإن مالَه ما قدَّم، ومالُ وارثِه ما أخَّر».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کێ لە ئێوە سامانى میراتگرەکەى خۆشەویستترە لە لای زیاتر لە سامانی خۆی؟»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، هەموومان سامانی خۆمان زیاتر خۆشدەوێت، -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «سامانی ڕاستەقینەی ئەوەیە کە پێشووتر خەرجی کرد (بۆ ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان)، وئەوەى ماوەتەوە سامانى میراتگرانە».
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیار لە هاوەڵانی دەکات: (کێ لە ئێوە سامانى میراتگرەکەى خۆشەویستترە لە لای زیاتر لە سامانی خۆی؟): واتا ئایا کام لە ئێوە حەز دەکات سامانى میراتگرەکەى کە لە پاش خۆی جێی دەهێڵێت زیاتر بێت لە سامانەکەى خۆی کە لە ژیانیدا هەیبووە، ووتیان: (هەموومان سامانی خۆمان زیاتر خۆشدەوێت): واتا هەموو مرۆڤێک ئەو سامانەى لە نێو دەستی خۆیدایە وبە ئارەزووی خۆی مامەڵەى پێوە دەکات لە لای خۆشەویستترە لە سامانى خەڵکی تر؛ چونکە ئەوەى لە نێو دەستیدایە هۆکارە بۆ جێبەجێکردنی ئارەزوو وهیواکانى. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (سامانی ڕاستەقینەی ئەوەیە کە پێشووتر خەرجی کرد -لە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان-): واتا ئەو سامانەى کە مرۆڤ لەسەر نەفسی خۆی خەرجی دەکات، ولە کردەوە چاکەکان و وەقف کردن ودروستکردنی مزگەوت وقوتابخانە ونەخۆشخانە وخەرجکردنی لەسەر خۆی وخێزان ومنداڵەکانى؛ لەڕاستیدا ئەمە سامانى ڕاستەقینەى مرۆڤە کە لە پێشیدا دەیبینێت لە ڕۆژی قیامەت. بەڵام ئەوەى مرۆڤ بۆ خۆی هەڵیدەگرێت ودەستی دەگرێتەوە وڕەزیل دەبێت لە بەخشین لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا ئەمە بۆ میراتگرانی دەبێت، نەک ماڵی ڕاستەقینەى خۆی بێت. ولەم بابەتەدا فەرموودەیەکی تر گێڕدراوەتەوە کە عبداللەی کوڕی شیخیر -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکدا: { أَلْهَاكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ}ی دەخوێند، -ئایەتەکە واتا- : {ئێوەی بێئاگا کردووە شانازیتان بە زۆریی سەروەت وسامانەوە}[التکاثر: 1]، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (يقول ابن آدم: مالي، مالي، قال: وهل لك، يا ابن آدم من مالك إلا ما أكلت فأفنيت، أو لبست فأبليت، أو تصدقت فأمضيت) واتە: نەوەى ئادەم دەڵێت: سامانەکەم، سامانەکەم، لەکاتێکدا ئەی نەوەى ئادەم ئایا خاوەنی هیچ سامانێک لەکاتێکدا ئەوەى خواردت ڕۆیشت، یان -جل بوو- لەبەرت کرد وپاشان فڕێتدا -نەتپۆشی-، یان خێرت پێی ئەنجامدا ئەوا بۆ خۆت پێشت خست -بۆ قیامەت-) [رواه مسلم]، وئەمیش ماناى ئەوە نییە کە دەبێت مرۆڤ هەموو سامانەکەى لە پێناو خواى گەورە خەرج بکات وخۆی وخێزانەکەى بمێننەوە ودەست لە خەڵکی پان بکەنەوە، بەڵکو مانای فەرموودەکە ئەوەیە: کە پێویستە مرۆڤ هەوڵی ئەوە بدات هەندێک لە سامانەى بۆ خۆی پێش بخات بۆ ڕۆژی قیامەت وبیکات بە خێرێکی بەردەوام، وهەروەها خەرجکردن لەسەر خێزان ومنداڵ واجبە ولە هەمان کاتیشدا خێرە چونکە مرۆڤ هەردەبێت خەرجیان لەسەر بکات ئەگەر وا نەکات ئەوا گوناهبار دەبێت، وبەڵگەش لەسەر ئەمە ئەوەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (يا ابن آدم إنك أَن تَبْذُلَ الفَضَل خيرٌ لك، وأن تمسكه شر لك) [رواه مسلم] (ئەی نەوەى ئادەم، ئەو سامانەى زیاد لە پێویستە بیبەخشیت؛ ئەوا ئەمە خێر -وچاکەیە- بۆت، وئەگەر -ئەو زیادەیە- بگریتەوە ونەیبەخشیت؛ ئەوا ئەمە شەڕ -وخراپەیە- بۆت).