عن ابن عمر رضي الله عنهما أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «بادروا الصبح بالوتر».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پەلە بکەن لە ئەنجامدانى نوێژی ویتر پێش (ئەوەى کاتى بانگدان بۆ) نوێژی بەیانی (بێت)».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: سونەتە نوێژی ویتر دوابخرێت بۆ کۆتایی شەو، بەڵام پێویستە ئەو کەسەی دوایدەخات بۆ کۆتایی شەو ڕەچاوی ئەوە بکات کە لە پێش بانگدان بۆ نوێژی بەیانی؛ نوێژی ویتر ئەنجامبدات، چونکە کۆتا کاتی ئەنجامدانى شەو نوێژ پێش دەرچوونی ئاسۆی بەیانە (پێش بانگدانە بۆ نوێژی بەیانی)، ئەگەر ئاسۆی بەیان دەرکەوت وبانگ درا ونوێژی ویتری نەکردبوو ئەوا فەزڵ وپاداشتی ئەنجامدانى نوێژی ویترى لە دەستی خۆی داوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان