لیستی فەرموودەکان

ئەوەی نوێژی تەراویح ئەنجامبدات لە شەوی قەدردا بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
دە ڕكاتم لەبەركرد لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- (لە نوێژە سونەتەكان)
عربي الإنجليزية الأوردية
هەستە نوێژی ویتر بکە ئەی عائیشە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئێمە سیواک وئاوی دەستنوێژمان ئامادە دەکرد بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خوای گەورە بە پێی ویستی خۆی هەڵی دەساند لە شەودا ، بۆیە سیواکی دەکرد، ودەستنوێژی دەگرت ونوێژی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەرەتای شەودا دەخەوت، ولە کۆتایی شەودا هەڵدەستا ونوێژی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەونوێژی نەکردایە بەهۆی ئازار یان هەر شتێکی ترەوە؛ ئەوا لە ڕۆژدا دوانزە ڕکاتی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
لە هەموو بەشەکانى شەو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ویتری دەکرد، لە سەرەتای شەو، وناوەڕاستی شەو، وکۆتایی شەو، ولە کاتى سەحەر نوێژی ویتری تەواو دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕکاتی کورت وپوختی نوێژی ئەنجامدەدا پاش دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی بەیانی
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک بەردەوام بێت لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکاتی سوننەت لە دوای نوێژی نیوەڕۆ؛ ئەوا خواى گەورە حەرامی دەکات لەسەر دۆزەخ
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕەحمەتی خودا لە کەسێک چوار ڕکاتی سونەت ئەنجامبدات پێش نوێژی عەسر
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەنجامدانی نوێژی سونەتی شەو وڕۆژ؛ دوو ڕکات دوو ڕکات ئەنجامدەدرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
باشترین ڕۆژووگرتن لە دوای ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان؛ ڕۆژووگرتنی مانگی خودایە (مانگی موحەرەم)، وباشترین نوێژکردن لە پاش نوێژە فەرزەکان؛ شەو نوێژکردنە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی عائیشە چاوەکانم دەخەون، بەڵام دڵم ناخەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شەودا سیانزە ڕکات نوێژی دەکرد، لەوانەش: ڕکاتێک نوێژی ویتر، ودوو ڕکات سونەتی پێش نوێژی بەیانی
عربي الإنجليزية الأوردية
نوێژی ویتر ئەنجامبدەن، پێش ئەوەى بەیانیتان بە سەردا بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ھەرکەسێک ترسا لەوەى کە کۆتایی شەو خەبەری نەبێتەوە؛ ئەوا با لەسەرەتای شەوەوە نوێژی ویتر ئەنجامبدات، وھەرکەسێک ئارەزووى ئەوەى ھەبوو شەونوێژ لە کە کۆتایی شەو ئەنجامبدات؛ ئەوا با لە کۆتایی شەو نوێژی ویتر ئەنجامبدات، چونکە نوێژکردن لە کۆتایی شەو دەبێتە شاهێدی لەسەر دەدرێت، ولەو کاتەدا ئەنجامی بدات باشتر وچاکترە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی خەڵکینە لە ماڵەکانتان نوێژ بکەن؛ باشترین نوێژی پیاو لە ماڵەکەیدایە مەگەر نوێژی فەرز نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە ؛ با دوو ڕکات ئەنجامبدات پێش ئەوەى دابنيشێت
عربي الإنجليزية الأوردية
بینیم بەرەو ئاراستەی تر جگە لە ئاراستەی قیبلە نوێژت دەکرد؟ ئەویش ووتی: ئەگەر ئەوە نەبێت کە پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە نوێژی دەکرد؛ ئەوا منیش بەم شێوەیە نوێژم نەدەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى نوێژی دەکرد ئەگەر ڕووی لە هەرئاراستەیەک بووایە، وسەری لار دەکردەوە، وئیبن عومەریش ئەمەى ئەنجامدەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەرۆش نەبوو لەسەر ئەنجامدانى هیچ یەکێک لە نوێژە سوننەتەکان هێندەی بەپەرۆش بوونی لەسەر ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی
عربي الإنجليزية الأوردية
پەلە بکەن لە ئەنجامدانى نوێژی ویتر پێش (کاتى بانگدان بۆ) نوێژی بەیانی
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان لە شەودا هەستا (بۆ نوێژکردن)، وخوێندنی قورئان لەسەر زمانى قورس بوو، وئاگای لێنەبوو کە چی دەخوێنێت؛ ئەوا با ڕاکشێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێکی زۆر چاکە عبدالله، ئەگەر لە شەودا نوێژ بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (ئەوەندە) لە شەودا دەوەستا (بۆ شەونوێژکردن) هەتاوەکو پێیەکانی هەڵدەقڵیشا
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعومەر نوێژی جەژنیان پێش وتاردان ئەنجامدەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک خەوت ونەیتوانی بەشی شەوانەى بخوێنێت، ئەگەر بە نێوان نوێژی بەیانی ونوێژی نیوەڕۆ بیخوێنێت؛ بۆی دەنووسرێت وەکو ئەوە وایە لە شەودا خوێندبێتیەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان هەستی بە باوێشک کرد لە کاتی نوێژدا؛ ئەوا با ڕاکشێت هەتاوەکو خەوەکەى نامێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
با یەکێکتان نوێژ بکات لە کاتی چالاک بوونیدا؛ وئەگەر ماندوو بوو ئەوا با ڕاکشێت
عربي الإنجليزية الأوردية
کردەوەى چاک ئەنجامبدەن بە پێی تواناتان، والله؛ خودا پاداشت وفەزڵی خۆی لە ئێوە ناپچڕێنێت هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر لە شوێنێک لامان بدایە (بۆ پشوو وەرگرتن)، نوێژمان نەدەکرد هەتاوەکو شتومەکەکانمان لەسەر پشتی ئاژەڵەکان دادەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێمان کرد بەوەى لە دوو جەژنەکەدا دەربچین؛ کچە گەنجەکان وئەو کچانەش بهێنین کە لە ماڵەوەن، وفەرمانى بە ئەوانە کرد کە تووشی سووڕی مانگانە بوون لە شوێنی نوێژکردنی مسوڵمانان نزیک نەبنەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
نزای: ( اللهم لك أسلمت، وبك آمنت، وعليك توكلت، وإليك خاصمت، وبك حاكمت، فاغفر لي ما قدمت وما أخرت، وأسررت وأعلنت، وما أنت أعلم به مني، لا إله إلا أنت )
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر لە شوێنێک لامان بدایە (بۆ پشوو وەرگرتن)، نوێژمان نەدەکرد هەتاوەکو شتومەکەکانمان لەسەر پشتی ئاژەڵەکان دادەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەکرد، ودەنگێک لە سینگیەوە دەردەچوو وەکو دەنگی بەردەئاش بەهۆی گریانیەوە -صلى اللە علیە وسلم
عربي الإنجليزية الأوردية
شەوێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەونوێژی کرد بە (خوێندنی) یەک ئایەت لە قورئان
عربي الإنجليزية الأوردية
پێش (نوێژی) مەغریب دوو ڕکات ئەنجامبدەن
عربي الإنجليزية الأوردية
كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر بوو؛ پیاوێك پرسیاری لێكرد: چی دەڵێیت سەبارەت بە شەونوێژکردن؟ فەرمووی: «دوو (ڕکات) دوو (ڕکات) ئەنجامدەدرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ویتر جێگیرە وپێویستە (ئەنجامبدرێت)، هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە حەوت (ڕکات)، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە پێنج (ڕکات)، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە سێ (ڕکات)، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە یەک (ڕکات)
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆمان کرد لە ڕەمەزاندا؛ هەشت ڕکات و(نوێژی) ویتری (ئەنجامدا)، لە شەوی داهاتوودا؛ لە مزگەوت کۆ بووینەوە وهیوامان ئەوە بوو بێتە دەرەوە، نەهات بۆ مزگەوت هەتاوەکو بەیانیمان بەسەردا هات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی عبد الله، وەکو فڵان مەبە؛ شەونوێژی ئەنجامدەدا بەڵام وازی لە شەونوێژکردن هێنا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی ئەهلی قورئان، (نوێژی) ویتر ئەنجامبدەن؛ خواى گەورە ویترە (تاکە)، و ویتری (تاکی) خۆشدەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت دوو (نوێژی) ویتر لە یەک شەودا ئەنجامبدرێن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر هەرکەسێک خەوت؛ پێش ئەوەى نوێژی ویتر بکات، یان لەبیری چوو؛ ئەوا با ئەنجامی بدات ئەگەر بیری کەوتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە هەندێک کردەوە دەهێنا لەکاتێکدا حەزی دەکرد ئەنجامی بدات، ئەمیش لە ترسی ئەوەی خەڵکیش لەوەیە ئەنجامی بدەن؛ بۆیە لەسەریان فەرز بکرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
نوێژی ئەوابەکان کاتێکە کە وشتری پێگەیشتوو تینی گەرمی بەردەکەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
نزای: ( اللهم اجعل في قلبي نورا، وفي بصري نورا، وفي سمعي نورا، وعن يميني نورا، وعن يساري نورا، وفوقي نورا، وتحتي نورا، وأمامي نورا، وخلفي نورا، واجعل لي نورا )
عربي الإنجليزية الأوردية
لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە، لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە»، پاشان لە سێیەم جار فەرمووی: «بۆ هەركەسێك كە بیەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی بیلال، پێم بڵێ بەهیوادارترین کردەوەت لەلات کامەیە کە ئەنجامت داوە لە دوای موسڵمانبوونت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئیستیخارەی دەکردین لە هەموو کاروبارێکماندا هەروەکو فێرکردنی سورەتێک لە قورئان
عربي الإنجليزية الأوردية