عن عبد الله بن سلام رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ، أَفْشُوا السَّلَامَ وَصِلُوا الْأَرْحَامَ، وَأَطْعِمُوا الطَّعَامَ، وَصَلُّوا بِاللَّيْلِ وَالنَّاسُ نِيَامٌ، تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ بِسَلَامٍ».
[صحيح] - [رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد والدارمي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی سەلامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە ئامۆژگاری تێدایە بە چوار سیفەتی جوان وچاک ئەگەر لە هەرکەسێکدا هەبێت دەچێتەوە بەهەشتەوە. سیفەتەکان: بڵاوکردنەوەى سەلامکردن، وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، وبەخشینی خواردن، ونوێژکردن بە شەو لە کاتێکدا کە خەڵکی نووستون. بڵاوکردنەوەى سەلامکردن: واتە زۆر سەلام لە یەکتری بکەن وئاشکرای بکەن وبڵاوی بکەنەوە، وخواردن ببەخشن بە ئەوانەى پێویستن، وەکو خێزانت ومنداڵەکانت وئەوانەى لە ماڵەکەتدان، وئەگەر مرۆڤ شەو هەستێت وشەونوێژ بکات ئەوا بە خوێندنی وتەکانی خودا (قورئان) وزیکر کردن ونزا کردن بە کزۆڵی وزەلیلەوە ئەمانە هەمووی هۆکاری نزیکبوونەوەن لە پەروەردگار. وئەمە لە کاتێکدایە زۆربەی خەڵکی خەوتوون بۆیە لە باشترین کردەوەکانە کە دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت بە بێ سزا وئازاردان، بەڵام ئەگەر خەڵکی ئەو شارەش زۆربەی شەونوێژ بکەن هەمان پاداشتی بۆ هەیە بەڵام ئەم باسە لەسەر زۆرینەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر