عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه مرفوعًا: «مَنْ نَامَ عَنْ حِزْبِهِ مِنَ الليلِ، أو عَنْ شَيْءٍ مِنه، فَقَرَأَهُ ما بَيْنَ صَلَاةِ الفَجْرِ وَصَلَاةِ الظُّهْرِ، كُتِبَ لهُ كَأَنَّمَا قَرَأَهُ مِنَ الليلِ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک خەوت ونەیتوانی بەشی شەوانەى بخوێنێت (لە قورئان)، ئەگەر لە نێوان نوێژی بەیانی ونوێژی نیوەڕۆ بیخوێنێت؛ بۆی دەنووسرێت وەکو ئەوە وایە لە شەودا خوێندبێتیەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

حيزب واتا بەشێک لە شتێک، ولەوانەش حیزبەکانی قورئان، ئەگەر مرۆڤ بەشێک شەونوێژی ئەنجامدەدا لە شەودا؛ بەڵام جارێک یان چەند جارێک خەوت وبۆی نەکرا هەموو شەونوێژەکە یان بەشێکی ئەنجامبدات، وئەگەر قەزای بکاتەوە لە ماوەی نێوان نوێژی بەیانی ونوێژی نیوەڕۆ؛ ئەوا وەکو ئەوە وایە لە شەودا ئەنجامی دابێت، بەڵام ئەگەر لە شەودا نوێژی ویتری ئەنجامدا ئەوا لە ڕۆژدا نابێت نوێژی ویتر دووبارە بکاتەوە، بەڵام دەیکات بە دوو ڕکات؛ واتا ڕکاتێکی بۆ زیاد دەکات، ئەگەر نوێژی ویتری بە سێ ڕکات ئەنجامدەدا ئەوا با بە چوار ڕکات قەزای بکاتەوە، وبەو شێوەیە بە ژمارەی جووت ڕکاتەکان ئەنجامبدات ئەگەر لە شەودا نوێژی ویتر کردبووە، وبەڵگەش بۆ ئەمە فەرموودەکەى عائیشەیە -ڕەزای خوای لێبێت- ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بخەوتایە یان ئازارێکی هەبووایە لە شەودا؛ لە ڕۆژدا دوانزە ڕکاتی ئەنجامدەدا، وپێویستە مرۆڤ ئاگادار بێت ماوەی قەزا کردنەوەى شەونوێژی لە پاش دەرچوونی خۆرە بە نزیکەى سێبەری ڕمێک (کە دەکاتە بە نزیکەى ماوەی نێوان دە بۆ پانزە خولەک پاش دەرچوونی خۆر) هەتاوەکو نزیک ماوەى زەوال (دە بۆ پازدە خولەک پێش ماوەى کاتی نوێژی نیوەڕۆ).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان