عن عائشة رضي الله عنها ، قالت: «كان النبي صلى الله عليه وسلم يصلي من الليل ثلاث عشرة ركعة منها الوِتر، وركعتا الفجر».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شەودا سیانزە ڕکات نوێژی دەکرد، لەوانەش: ڕکاتێک نوێژی ویتر، ودوو ڕکات سونەتی پێش نوێژی بەیانی».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام سیانزە ڕکاتی ئەنجامدەدا لە شەودا ولەوانەش نوێژی ویتر ودوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانی، وبەم شێوەیە بەردەوام بوو لە ڕەمەزان وپاش ڕەمەزانیش، واتا شەونوێژی بەردەوام یانزە ڕکات بوو وپاش ئەوەى نوێژی ویتر دەکرد دەخەوت وهەڵدەستا دوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانی ئەنجامدەدا بە هەموویانە سیانزە ڕکاتی ئەنجامدەدا لە شەودا، وئەگەر دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان بووایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەوڵ وکۆششێکی زۆری دەکرد لە پەرستندا کە لە مانگەکانى تردا بەو شێوەیە کۆششی نەدەکرد، وئەم کۆششە پەیوەستە بە درێژکردنەوەى خوێندن وزیکر لە ناو نوێژەکاندا نەک زیادکردنی ژمارەی ڕکاتەکان، ولە گێڕانەوەکاندا هاتووە کە سیانزە ڕکات یان یانزە ڕکات شەونوێژی ئەنجامداوە وگێڕانەوەی تر هاتووە کە کەمتر لەم ڕکاتانەى ئەنجامداوە، بەڵام ئەوەى لەسەری بەردەوام بووە وبە زۆری ئەنجامیداوە بریتی بوو لە یانزە ڕکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر