عن أبي سَلمة بن عبد الرحمن، أنه أخْبَره: أنه سَأل عائشة رضي الله عنها ، كيف كانت صلاة رسول الله صلى الله عليه وسلم في رمضان؟ فقالت: «ما كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يَزيد في رمضان ولا في غَيره على إحدى عَشرة ركعة يصلِّي أربعا، فلا تَسَل عن حُسْنِهِنَّ وَطُولِهِنَّ، ثم يصلِّي أربعا، فلا تَسَل عن حُسْنِهِنَّ وَطُولِهِنَّ، ثم يصلَّي ثلاثا». قالت عائشة: فقلت يا رسول الله: أتنام قبل أن توتر؟ فقال: «يا عائشة إن عَيْنَيَّ تَنَامَانِ ولا يَنام قَلْبِي»
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەلەمەى کوڕی عبدالرحمانەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- کە پرسیاری لە عائیشە کرد -ڕەزاى خواى لێبێت-: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چۆن نوێژی ئەنجامدەدا بوو لە مانگی ڕەمەزاندا؟ ئەویش (عائیشە ووتی): «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مانگی ڕەمەزان ومانگەکانی تریش زیاتر لە یانزە ڕکاتی ئەنجام نەدەدا، چوار ڕکاتی ئەنجامدەدا؛ باسی جوانی وڕێکی ودرێژخایەنی نوێژەکە مەکە، چوار ڕکاتی تری ئەنجامدەدا؛ باسی جوانی وڕێکی ودرێژخایەنی نوێژەکە مەکە، پاشان سێ ڕکاتی ئەنجامدەدا»، عائیشە دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا پێش ئەنجامدانى نوێژی ویتر دەخەویت؟ ئەویش فەرمووی:«ئەی عائیشە چاوەکانم دەخەون، بەڵام دڵم ناخەوێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەونوێژی ئەنجامدەدا لە هەموو مانگەکانى ساڵدا، وئەبو سەلەمە پرسیاری کرد سەبارەت بە شەونوێژی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مانگی ڕەمەزاندا، ئایا نوێژکردنی لە مانگی ڕەمەزاندا وەکو نوێژکردنی بوو لە مانگەکانى تردا، لە ڕوانگەی ژمارەی ڕکاتەکان یان جیاواز بوو؟ وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: جیاوازى لە ژمارەی ڕکاتەکان نەبوو لە مانگی ڕەمەزان ومانگەکانی تریشدا؛ چونکە هەموو جارێک یانزە ڕکاتی ئەنجامدەدا وزیادی نەدەکرد. پاشان چۆنیەتی نوێژەکانى ڕوونکردەوە: (چوار ڕکاتی ئەنجامدەدا): واتا دوو ڕکاتی ئەنجامدەدا وپاش خوێندنی تەحیات -تەشەهود- سەلامی دەدایەوە، وبە هەمان شێوە بۆ دوو ڕکاتەکەى تریش، وئەمەیش لە گێڕانەوەیەکی تردا لە لایەن عائیشەوە ڕوونکراوەتەوە کە دەڵێت: (كان رسول الله -صلى الله عليه وسلم- يصلِّي فيما بَيْن أن يَفرغ من صلاة العِشاء إلى الفجر، إحدى عَشَرة ركعة، يُسلِّم بَيْن كل ركعتين، ويوتر بواحد) [مسلم] واتە: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان نوێژی عیشا بۆ نوێژی بەیانی یانزە ڕکاتی ئەنجامدەدا، پاش ئەنجامدانى هەر دوو ڕکاتێک سەلامی دەدایەوە، وپاشان یەک ڕکات نوێژی ویتری ئەنجامدەدا). ولە گێڕانەوەیەکی تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (صلاة الليل مَثْنَى مَثْنَى) [متفق عليه] واتە: (شەونوێژ دوو ڕکات دوو ڕکات ئەنجامدەدرێت -واتا: پاش ئەنجامدانى هەر دوو ڕکاتێک وخوێندنی تەحیات سەلامدەداتەوە-). (باسی جوانی وڕێکی ودرێژخایەنی نوێژەکە مەکە): واتا باس لە چۆنیەتی نوێژەکان مەکە چونکە لە ئەوپەڕی جوانی وکامڵیدا بوو ئەمیش لە ڕوانگەى خوێندنەوە بە جوانی وڕێکی وتەجویدەوە وزۆر وەستان ودرێژی ماوەى ڕکوع وسوجدە بردن، وبە هەمان شێوە چوار ڕکاتی تریشی ئەنجامدەدا؛ دوو ڕکات دوو ڕکات ومەپرسە سەبارەت بە جوانی خوێندن وتیلاوە وتەجویدی قورئان ودرێژی ماوەی وەستان وڕکوع وسوجدە بردن. (پاشان سێ ڕکاتی ئەنجامدەدا): وا دیارە لەم گێڕانەوەیەدا کە هەرسێ ڕکاتەکەى بە یەکەوە ئەنجامدەدا تەنها لە ڕکاتی کۆتایی سەلامی دەدایەوە، بەڵام لە گێڕانەوەیەکی تردا عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەوە ڕووندەکاتەوە کە لە پاش هەموو دوو ڕکاتێک سەلامی دەدایەوە وپاشان یەک ڕکاتی نوێژی ویتر ئەنجامدەدا: (يُسلِّم بَيْن كل ركعتين، ويوتر بواحدة) [مسلم] واتە: (پاشان ئەنجامدانی هەر دوو ڕکاتێک سەلامی دەدایەوە، وپاشان یەک ڕکات نوێژی ویتری ئەنجامدەدا)، بۆیە ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە جیاوازی دەکردە نێوان سێ ڕکاتی کۆتایی ئەویش بە سەلامدانەوە لە پاش ئەنجامدانى دوو ڕکاتی یەکەم. (عائیشە دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا پێش ئەنجامدانى نوێژی ویتر دەخەویت؟): واتا چۆن دەخەویت پێش ئەوەى نوێژی ویتر ئەنجامبدەیت؟. (ئەویش فەرمووی: ئەی عائیشە چاوەکانم دەخەون، بەڵام دڵم ناخەوێت): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دڵی ناخەوێت وبێ سەرنج وبێ ئاگا نابێت وەکو چاوەکانى، بەڵکو هەست بە هەموو شتێک دەکات وئاگای لە هەموو شتێکی دەوروبەری هەیە، ولەوانەش: ئاگابوون لە کات، بۆیە خەوبینینی پێغەمبەران وەحی وسروشە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر