عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «ما من أحد يُسَلِّمُ عليَّ إلا ردَّ الله عليَّ روحي حتى أرُدَّ عليه السلام».
[إسناده حسن] - [رواه أبو داود وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەرکەسێک سەلامم لێبکات، خوای گەورە ڕۆحم دەکاتەوە بەبەردا بۆ ئەوەی وەڵامی سەلامەکەی بدەمەوە».
ئیسنادەکەی حەسەنە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەرکەسێک سەلام بکات لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا خواى گەورە ڕۆح دەکاتەوە بە بەری بۆ وەڵامی سەلامەکە بداتەوە، ئەگەر سەلام بکەیت لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا خواى گەورە ڕۆحی دەکات بە بەردا و وەڵام دەداتەوە: علیک السلام، وا دیارە ئەمە بۆ کەسێکە کە نزیک بێت لە گۆڕەکەى، کە بڵێت: (السلام علیک أيها النبي ورحمة الله وبركاته)، ولەوەیە بە شێوەیەکی گشتی بێت، وخواى گەورە لەسەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر