لیستی فەرموودەکان

دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- پڕکاری تەرازوی چاکەکارییە، و (ووتنی) -سبحان الله والحمد لله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت بەم شێوەیەی کە من دەستنوێژم گرت، پاشان دوو ڕکات نوێژ بکات بەبێ ئەوەی لەگەڵ خۆیدا بدوێت، ئەوا خوای گەورە گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە نوێژی یەکێک لە ئێوە قبوڵ ناکات ئەگەر دەستنوێژی شکا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت؛ ئەوا هەموو گوناهەکان لە لاشەیدا دەردەچن هەتاوەکو لە ژێر نینۆکەکانەوە دەردەچن
عربي الإنجليزية الأوردية
دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
سزا وهەڕەشە لە پاژنە پێیەكان بە دۆزەخ، بەجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت؛ ئەوا با ئاو بكاتە (هەڵبمژێتە) نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با (ژمارەی بەردەكان) تاک بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
دەستنوێژی گرت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستنوێژی دەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
تیاچوون وسزا بۆ (پاژنەی پێ) لە دۆزەخ
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک خەوتوون شەیتان سێ گرێ دەدات لە پشتی سەری هەریەکێکتان، ولە کاتى بەستنی هەر گرێیەک دەڵێت: بخەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئێمە سیواک وئاوی دەستنوێژمان ئامادە دەکرد بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خوای گەورە بە پێی ویستی خۆی هەڵی دەساند لە شەودا ، بۆیە سیواکی دەکرد، ودەستنوێژی دەگرت ونوێژی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو دەستنوێژێکدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر هەریەكێكتان لە خەو هەستا ئەوا با سێ جار ئاو -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەری بكات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەمێنێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت هەتا ئاوی ڕادایە نێو دەمی ودەری کرد، ئاوی هەڵمژیە نێو لووتی ودەری کرد، ودەستی ڕاستی سێ جار ودەستەکەى تریشی سێ جار شۆرد، وبە دەستی دیسانەوە تەڕ کرد سەری مەسح کرد، وهەردوو پێیەکانى شۆرد هەتا پاکبوونەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت، ودەستی تەڕ کرد ومەسحی کرد بەسەر پەرچەمیدا، وبە سەر مێزەرەکەى وخوفەکانى
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دەستنوێژی بگرتایە ئاوی ڕادەدا بە دەوری ئانیشکەکانى
عربي الإنجليزية الأوردية
نوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر دەستنوێژی نەگرتبێت، ودەستنوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر ناوی خوداى نەهێنا بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک دەستنوێژی گرت وبە هێندەی شوێنی نینۆکێک لە پێیەکانى نەشۆردبوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم پیاوەی بینی، وپێی فەرموو: «بگەڕێوە بە ڕێکی وجوانی دەستنوێژ بگرە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک^ دەبوو هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود^^ بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وڕووی لە لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماچی هەندێک لە خێزانەکانى کرد، پاشان دەرچوو بۆ نوێژکردن ودەستنوێژی نەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا هیچ شتێکی ترە جگە لە بەشێک لە خۆی
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی عائیشە چاوەکانم دەخەون، بەڵام دڵم ناخەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی هەموو نوێژێکدا دەستنوێژی دەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) یەك جار شۆرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) دوو جار شۆرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان هەستی بەشتێک کرد لە سکیدا، تووشی گومان بوو ئایا هیچ شتێکی لێوە دەرچووە یان نا، ئەوا با لە مزگەوت دەرنەچێـت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت یان بۆنێک دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
خشڵ وڕازێنەرەوەکانی ئیماندار دەگەنە هەرشوێنێکی کە دەستنوێژی پێی بگات
عربي الإنجليزية الأوردية
لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- کەمجار خواردنی وەکو ئەوەمان دەستدەکەوت، ئەگەر دەستمان بکەوتایە، دەستەسڕمان نەبوو جگە لە ناولەپمان، وبازووەکانمان، وپێیەکانمان نەبێت، وپاشان نوێژمان دەکرد ودەستنوێژمان نەدەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک حەز دەکات شێوازى دەستنوێژگرتنی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فێر بێت؛ بەم شێوەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرە، وئاو بهێنە بە نێوان پەنجەکاندا، وزیادەڕۆیی بکە لە ئاو هەڵمژینە نێو لووت؛ مەگەر بەڕۆژوو بیت
عربي الإنجليزية الأوردية
عەماری کوڕی یاسرم بینی (دەستەکانی تەڕ کرد) وپاشان پەنجەکانی بە نێو ڕیشدا هێنا، پێی ووترا، یان ووتی: پێیم ووت: ئایا ئاو دەهێنیت بە نێو ڕیشتدا؟ ووتی: چی ڕێگرم دەبێت لەمە؟ پێغەمبەری خودام بینی -صلى الله عليه وسلم- بە پەنجەکانی ئاوی دەهێنایە نێو ڕیشی
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو لەسەر سێی چنگێک ئاوی بۆ هێندرا و باڵەکانى بە جوانى دەشۆرد
عربي الإنجليزية الأوردية
هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لە ژیانیدا؛ چاوەڕوانى نوێژی عیشیان دەکرد هەتاوەکو سەریان نزمدەبووە (بەهۆی باوێشک ونزیکبوونی زاڵبوونی خەو)، پاشان نوێژیان دەکرد ودەستنوێژیان نەدەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک دەست لە ئەندامی نێرینەى بدات؛ دەبێت دەستنوێژ بگرێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە گەوڕی پەزدا؟ فەرمووی: بەڵێ، ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە شوێنی پشوودانى وشتر؟ فەرمووی: نەخێر
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک مردووی شۆرد؛ ئەوا با خۆی بشوات، وهەرکەسێک مردووی هەڵگرت؛ ئەوا با دەستنوێژ بگرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە یەک ساع^ لە ئاو خۆی دەشۆرد بۆ (لابردنی) لەشگرانی، و بە یەک مود^^ لە ئاو دەستنوێژی دەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر بەندەى مسوڵمان -یان ئیماندار- دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-
عربي الإنجليزية الأوردية