عن عروة، عن عائشة رضي الله عنها مرفوعاً: «أن النبي صلى الله عليه وسلم قَبَّلَ بعض نسائه، ثم خرج إلى الصلاة ولم يتوضَّأ»، قال: قلت: من هي إلا أنت؟ فَضَحِكت.
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد وأبو داود والنسائي في الكبرى وابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عروەى کوڕی زوبەیرەوە، کە عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماچی هەندێک لە خێزانەکانى کرد، پاشان دەرچوو بۆ نوێژکردن ودەستنوێژی نەگرت». عروە دەڵێت: ووتم: ئەو خێزانەیە کێیە، ئەگەر تۆ نەبیت؟ ئەویش (عائیشە) پێکەنى.
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماچی یەکێک لە خێزانەکانى کرد، وپاشان چوو بۆ نوێژکردن ودەستنوێژی نەگرت. وعروە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە ئەم فەرموودەیەی گێڕاوەتەوە لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- لەم فەرموودەیە تێگەیشت وزانی ئەو خێزانەی لەم فەرموودەیەدا باسکراوە عائیشەیە -ڕەزاى خواى لێبێت-. پاش ئەوەى پێی ووت عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- پێکەنی ئەمیش وەکو دانپێدانانێک بۆ تێگەیشتنی لەم فەرموودەیە. (ودەستنوێژی نەگرت): وئەمیش بنچینەیە، ئەگەر پیاو دەست لە خێزانی بدات وماچی بکات دەستنوێژی ناشکێت بەهیچ شێوەیەک، ئەگەر بە شەهوەتەوە بێت یان بێ شەهوەت؛ چونکە بنچینە مانەوە وبەردەوامی دەستنوێژە، بۆیە نابێت بووترێت دەستنوێژ دەشکێت مەگەر بە بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە بێت، وهیچ بەڵگەیەک نییە لەوەی دەستدان لە ئافرەت دەستنوێژ دەشکێنێت وبنچینەیە مانەوەى دەستنوێژەکەیە، وسەبارەت بەو ئایەتە کە خواى گەورە دەفەرموێت: {أَوۡ لَامَسْتُمُ ٱلنِّسَآءَ}[النساء: 43]، واتە: {یان جووت بوون لەگەڵ خێزانەکانتاندا}، ڕای پەسەند ئەویە: ئەم ئایەتە مەبەست لێی جیماع کردنە ولە خوێندنەوەیەکی تردا، {أَوۡ لَمستم ٱلنِّسَآءَ}، واتا مەبەست جیماع کردنە، هەروەکو ئیبن عەباس وکۆمەڵێک لە زانایان فەرموویانە. چونکە زۆرجار ماچکردنی هاوسەر بە شەهوەتەوەیە، وئەمیش بەڵگەیە بۆ ئەوەى کە دەستلێدان لە هاوسەر بە شەهوەتەوە دەستنوێژ ناشکێنێت، مەگەر ببێتە هۆی هاتنە خوارەوەى مەنی* يان مەزی**؛ ئەوا لێرەدا دەستنوێژ دەشکێت، ئەگەر مەنی دەربچێت پێویستە خۆی بشوات (غوسڵ) بکات ودەستنوێژ بگرێتەوە، وئەگەر مەزی دەربچێت پێویستە تەنها ئەندامی زاوزێ وگونەکان بشوات ودەستنوێژ بگرێتەوە. *(مەنی: ئاوێکی سپی لینجە وبۆنێکی بەهۆی شەهوەتەوە یان پاش جیماع کردن لە ئەندامی زاوزێوە دەردەچێت)، **(مەزی: ئاوێکی بێ ڕەنگی لینجە وبۆنی نیە زۆر جار پێش جیماع کردن بە هۆی شەهوەتەوە لە ئەندامی زاوزێوە دەردەچێت).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر