عن طلق بن علي رضي الله عنه قال: قَدِمْنَا على نَبِيِّ الله صلى الله عليه وسلم فجاء رَجُل كأنه بَدَوي، فقال: يا نَبِيَّ الله، ما ترى في مَسِّ الرَّجل ذَكَره بعد ما يتوضأ؟ فقال: «هل هو إلا مُضْغَةٌ منه»، أو قال: « بَضْعَةٌ منه».
[صحيح] - [رواه أبو داود وأحمد والترمذي والنسائي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە تەڵقی کوڕی عەلیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: هاتین بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پیاوێک هات کە بە پیاوێکی بەدەوی* دەچوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چی دەڵێیت سەبارەت بە کەسێک دەست لە ئەندامی نێرینەى بدات پاش دەستنوێژگرتن؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا هیچ شتێکی ترە جگە لە بەشێک لە خۆی»، یان فەرمووی: «بەشێکە لە خۆی». *(بەدەوی: واتا عەرەبێک لە دەشتدا بژێت لە دەرەوەى شار وگوند)
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: (چی دەڵێیت سەبارەت بە کەسێک دەست لە ئەندامی نێرینەى بدات پاش دەستنوێژگرتن؟): واتا شەریعەت چی واجب کردووە ئەگەر کەسێک دەست لە عەورەتی بدات پاش دەستنوێژگرتن (بە ڕاستەوخۆ دەست لە پێستی عەورەت بدات بێ ئەوەى هیچ پارچە قوماشێک لە نێوان هەبێت)، ئایا ئەم کەسە هیچ شتێکی لەسەر هەیە؟ ولە ریوایەتی (أحمد)دا هاتووە: (الرَّجُل يَمَسُّ ذَكَرَه في الصلاة عليه الوضوء؟ قال: لا إنما هو مِنْك) واتە: (ئەگەر پیاوێک دەست لە عەورەتی بدات لە کاتى نوێژدا، ئایا دەبێت دەستنوێژ بگرێتەوە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نەخێر، ئەوە بەشێکە لە خۆت). وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:(«ئایا هیچ شتێکی ترە جگە لە بەشێک لە خۆی»، یان فەرمووی: «بەشێکە لە خۆی»): واتا عەورەت (دامێن -ئەندامی نێرینە ومێینە-) وەکو ئەندامەکانى تری لاشەیە، ئەگەر کەسێک دەستنوێژی هەبێت دەست لە پێی یان لووتی بدات ئەوا دەستنوێژی ناشکێنێت بەهەمان شێوە ئەگەر دەست لە عەورەتی بدات دەستنوێژی ناشێکت، وئەم فەرموودەیە یان ئەوەتا حوکمی لاچووە وهەڵوەشێندراوەتەوە (نەسخ بووەتەوە) یان ئەوەتا بە ماناى دەستلێدان لە عەورەت دێـت لە پشت قوماشەوە (لە پشت ئەو جلەی لەبەرکراوە) ئەگەر بە شەهوەتەوە نەبێت، بەڵام ڕاستەوخۆ دەستلێدان لە پێستی عەورەت (ئەندامی نێرینە یان مێینە) دەستنوێژ دەشکێنێت، هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە, وزانايان فەرموویانە: سەبارەت بە نێرینە دەستدان لە ڕانەکان وگونەکان وئەوەى لە دەوروپشتی ئەندامی نێرینەیە دەستنوێژ ناشکێنێت ئەگەر بە شەهوەتەوە نەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر