عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «إذا توضَّأ العبدُ المسلم، أو المؤمن فغسل وَجهَهُ خرج مِنْ وَجْهِهِ كُلُّ خَطِيئَةٍ نظر إليها بِعَينَيهِ مع الماء، أو مع آخر قَطْرِ الماء، فإذا غسل يديه خرج من يديه كل خطيئة كان بَطَشَتْهَا يداه مع الماء، أو مع آخِرِ قطر الماء، فإذا غسل رجليه خرجت كل خطيئة مَشَتْهَا رِجْلَاه مع الماء أو مع آخر قطر الماء حتى يخرج نَقِيًا من الذنوب».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بەندەى مسوڵمان یان ئیماندار دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن، یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا، وئەگەر دەستەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە دەستەکانى (بە دەستلێدان) کردوویەتی لە دەستیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا، یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا، وئەگەر پێیەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە پێیەکانى (بە ڕۆیشتن بۆ شوێنی خراپ) کردوویەتی لە پێیەکانیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا، یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا، کاتێک تەواو دەبێت (لە دەستنوێژگرتن) پاکبووەتەوە لە هەموو گوناهەکان».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

دەستنوێژگرتنی شەرعی هەر چوار ئەندامەکەی تێدا دەشۆردرێت: دەموچاو، ودەستەکان، وسەر، وپێیەکان. ئەمە پاککردنەوەیەکی هەستپێکراوە وپاککردنەوەیەکی واتاییە، دەستنوێژگرتن پاککردنەوەى هەستپێکراوە چونکە مرۆڤ ئەم ئەندامانە دەشوات وهەروەها مەسح بە سەر قژی وبە ناو گوێیەکانیدا دەکات کە قژ وگوێیەکان بەشێکن لە سەر، خواى گەورە بۆ ئەم ئومەتە مەسح کردنی بەسەر قژدا داناوە وەکو ئاسانکاریەک بۆیان چونکە ئەگەر قژ کە پێکهاتووە لە ژمارەیەکی زۆر موو بۆ هەموو دەستنوێژێک بشۆردێت وئەوا ئەمە گرانی بۆ سەر خەڵکی دروستدەکات وبە تایبەت لە زستاندا، بەڵام لە ڕەحمەتی خواى گەورەیە کە تەنها مەسحکردن واجبە بەسەر قژ وناو گوێیەکاندا، ئەگەر مرۆڤ دەستنوێژ بگرێت ئەوا بە خۆ پاککردنەوەیەکی هەستپێکراو وبینراو ئەنجامدەدات، وئەمیش لە نیشانەى کامڵبوون وجوانی ئاینی ئیسلامە؛ چونکە فەرماندەکات بە پەیڕەوانى ئەم ئاینە ئەو ئەندامانە بشۆن وپاکی ڕابگرن کە زۆر جار دەردەکەوێت ودیارە. وسەبارەت بە پاککردنەوەى واتایی: ئەمیش ئەو واتایەیە کە پێویستە مسوڵمان مەبەستی بێت کە پاککردنەوەیە لە گوناهەکان، ئەگەر دەموچاوی بشوات ئەوا گوناهەکان لە دەموچاوی دەردەچن کە بە چاوەکانى سەیری کردووە، ولێرەدا باسی چاوی کردووە بۆ نمونە هێنانەوەیە؛ ئەگینا لووت وزمان (دەم) یش تووشی گوناهەکان دەبن، چونکە مرۆڤ لەوەیە بۆنی شتێک بکات وچێژی لێوەربگرێت کە لەسەری حەرامە بۆنی بکات وهەروەها لەوەیە بە زمانى (بە دەمی) تووشی قسەی حەرام وناڕەوا وتاوانی زۆر بێت، بەڵام لێرەدا باسی چاو کراوە لەوەیە بەهۆی ئەوە بێت چونکە زۆربەى تاوانەکان چاو هۆکارە بۆ کردنیان، ولێخۆشبوون لە تاوانەکان لێرەدا تەنها تاوانە بچووکەکان دەگرێتەوە بەڵام بۆ تاوانە گەورەکان پێویستە مرۆڤ تەوبەی نەسوح بکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر