+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ:
«لَا يَقْبَلُ اللهُ صَلَاةَ أَحَدِكُمْ إِذَا أَحْدَثَ حَتَّى يَتَوَضَّأَ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 6954]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خواى گەورە نوێژی یەکێک لە ئێوە قبوڵ ناکات ئەگەر دەستنوێژی شکا -تووشی ڕوودان (الحدث) بوو- ؛ هەتاوەکو دەستنوێژ دەگرێتەوە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 6954]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە لە مەرجەكانی دروستێتی نوێژ، بریتیە لە: دەستنوێژ، واجبە لەسەر ئەو كەسەی دەیەوێت نوێژ بكات لەپێشیدا دەستنوێژ بگرێت ؛ ئەگەر دەستنوێژی شكا بێت بەهۆی یەكێك لەو شتانەی دەستنوێژ دەشكێنن وەكو: پیسی ومیز وخەوتن وهتد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی الولوف ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نوێژی کەسێک قبوڵ ناکرێت کە دەستنوێژی شکا بێت -تووشی ڕووداو (الحدث) بوو بێت-، هەتاوەکو پاك دەبێتەوە لە ڕووداوی گەورە (بۆ نمونە: لەشگرانی) ؛ بە خۆشۆردن، وپاك دەبێتەوە لە ڕووداوی بچووک (بۆ نمونە: با لێ دەرچوون، وخەو) ؛ بە دەستنوێژگرتن.
  2. دەستنوێژگرتن بریتیە لە هێنانی ئاو بەچنگی دەست وجوڵانەوەی لە دەمدا پاشان دەركردنی، دواتر ئاو هەڵمژینە نێو لووت ودەركردنی، پاشان شۆردنی ڕوو ؛ سێ جار، دواتر شۆردنی دەستەكان هەتاوەكو ئانیشكەكان -ئانیشكەكانیش دەشوات- ؛ سێ جار، پاشان مەسحكردن بەسەر هەموو سەر -گوێیەكانیش دەگرێتەوە-؛ یەك جار، پاشان شۆردنی پێیەكان هەتاوەكو گوێزنگەكان -گوێزنگەكانیش دەشوات- ؛ سێ جار.
زیاتر