عن أبي هريرة -رضي الله عنه- عن النبي -صلى الله عليه وسلم- قال: «أَثقَل الصَّلاةِ على المُنَافِقِين: صَلاَة العِشَاء، وصَلاَة الفَجر، وَلَو يَعلَمُون مَا فِيها لَأَتَوهُمَا وَلَو حَبْوُا، وَلَقَد هَمَمتُ أًن آمُرَ بِالصَّلاَةِ فَتُقَام، ثُمَّ آمُر رجلاً فيصلي بالنَّاس، ثُمَّ أَنطَلِق مَعِي بِرِجَال معهُم حُزَمٌ مِن حَطَب إلى قَومٍ لاَ يَشهَدُون الصَّلاَة، فَأُحَرِّقَ عَلَيهِم بُيُوتَهُم بالنَّار».
[صحيح.] - [متفق عليه.]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەرﷺ دەفەرموێت: «قورسترین نوێژ لەسەر دوو ڕووەکان نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئەگەر ئەوانە بیانزانیایە ئەو دوو نوێژە چەندێک خێر وفەزڵیان گەورەیە، ھەر بە گاوەڵکێ دەھاتن بۆی، وام نیاز کرد کە فەرمان بکەم بە نوێژکردن و قامەت بکرێت و پاشان فەرمان بکەم بەکەسێک نوێژ بۆ خەڵکی بکات، دواتر خۆم لەگەڵ چەند پیاوێکدا چەند کۆڵە دارێک ببەم بۆ ئەو کەسانەی کە ئامادەی نوێژی کۆمەڵ (نوێژی جەماعەت) نابن، بڕۆم ماڵەکانیان بە ئاگر بەسەریادا بیسوتێنم». (( بێگومان ئەم فەرموودەیەش بەڵگەیە لەسەر واجبیەتی نوێژی بەکۆمەڵ، چونکە پێغەمبەری خوا ﷺ ئەم هەڕەشە توندەی کردووە لە سەر ئەوانەی ئەنجامی نادەن بێ بیانوو -تەنها لە سەر نێری باڵغ واجبە- )).
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
مونافیقەکان ڕیاییان بۆ خەڵکی دەکرد، وتەنها کەمێک یادی خودایان دەکرد، هەروەکو چۆن خوای گەورە باسیکردووە، وتەمەڵی ئەوان لە نوێژی عیشا وبەیانی دەردەکەوێت چونکە لە کاتێکی تاریکدان، وئەو خەڵکی نوێژ دەکات نایانبینێت، بۆیە زۆر کەمتەرخەمی دەکەن لەم دوو نوێژەدا کە لە کاتی هێوری وئیسراحەت وشیرینی خەودان، وکەسێک چالاک نابێت بۆ ئەنجامدانی جگە لە کەسێک نەبێت کە ئیمان بوون بە خودا پاڵنەری بێت بۆ ئەنجامدانی، وڕەجای پاداشتی قیامەتە، وکە بابەتەکە بەو شێوەیە بوو کە باسکرا ئەمە بووە هۆی ئەوەی قورس بێت لە سەر مونافیقەکان، ئەگەر بیانزانیایە چ پاداشتێکی تێدایە لە ئەنجامدانی لە جەماعەت ئەوا دەهاتن بۆ ئەنجامدانی ئەگەر بە گاگۆڵکێش بێت وەکو گاگۆڵکێی منداڵ لە سەر دەست وچۆکەکان، وپێغەمبەر ﷺ سوێندی خواردووە وبیری کردووەتەوە لە سزادانی ئەوانەی کە تەمبەڵن ودوا دەکەون لە ئەنجامدانی نوێژی جەماعەت، ئەویش بەوەی کە فەرمان بکات بە قامەت کردن، وپاشان فەرمان بە پیاوێک بکات کە پێشنوێژی بکات لە جێی خۆی، پاشان ئەو بچێت لە گەڵ هەندێک لە هاوەڵانی کە چەند باوەشێک داری وشک ببەن وبچن بۆ سەر ئەوانەی کە نایەن بۆ نوێژ پاشان ماڵەکانیان بیسوتێنێتە سەریاندا بە هۆی ئەو دواکەوتنەیان لە نوێژی جەماعەت، ئەگەر ئەوە نەبوایە کە ماڵەکان ئافرەت ومنداڵ وکەسانی بێ تاوانیان تێدایە کە ئەمانە تاوانیان نییە هەروەکو چۆن لە هەندێک فەرموودەی تردا هاتووە.