عَنْ مُصْعَبِ بْنِ سَعْدٍ قَالَ: رَأَى سَعْدٌ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ لَهُ فَضْلًا عَلَى مَنْ دُونَهُ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«هَلْ تُنْصَرُونَ وَتُرْزَقُونَ إِلَّا بِضُعَفَائِكُمْ».
[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 2896]
المزيــد ...
لە موسعەبی كوڕی سەعدەوە دەڵێت: سەعد -ڕەزای خوای لێبێت- پێی وابوو كە فەزڵ وپلە وپایەی هەیە بەسەر خەڵكی تردا، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:
«بەڕاستی ئێوە كە سەردەخرێن وڕزق دەدرێن هەر تەنها بەهۆی لاوازەکانتانەوەیە».
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 2896]
سەعدی كوڕی ئەبی وەقاس -ڕەزای خوای لێبێت- پێی وابوو فەزڵی هەیە بەسەر خەڵكی ترەوە لە لاوازەكان ئەمیش بەهۆی ئازایەتی وسیفەتی تری! بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا سەردەخرێن وڕزقتان پێدەدرێت مەگەر بەهۆی لاوازەكانتانەوە نەبێت بە نزا ونوێژ ودڵسۆزیان، وئەوان زۆرجار دڵسۆزترن لە نزادا وخشوعیان زیاترە لە پەرستندا بەهۆی ئەوەی دڵیان بەتاڵە لە پەیوەست بوون بە ڕازاوەیی ژیانی دونیا.