عن أبي عبد الله جابر بن عبد الله الأنصاري رضي الله عنهما أن رجلاً سأل رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال: أرأيت إذا صليت المكتوبات، وصمت رمضان، وأحللت الحلال، وحرمت الحرام، ولم أزد على ذلك شيئاً، أأدخل الجنة؟ قال: «نعم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی عبدالله جابری کوڕی عبداللەی ئەنساڕیەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم، وهیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد نەکەم، ئایا دەچمە بەهەشتەوە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: پێم بڵێ ئەگەر پێنج نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، وهیچ نوێژێکی سونەت بۆ ئەو نوێژانە زیاد نەکەم، وئەگەر مانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، وڕۆژووی سونەت نەگرم، وئەگەر ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم (واتا بیروەباوەڕم وابێت کە حەڵاڵە) وئەنجامیان بدەم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم، (واتا بیروەباوەڕم وابێت کە حەرامە) ولێیان دووربکەومەوە وئەنجامیان نەدەم، وهیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد نەکەم، ئایا ئەم کردەوانە بەسن بۆ چوونە بەهەشت؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (بەڵێ)، چونکە ئەوەى داواکراوە بۆ ئەوەى کەسێک ببێتە تەقوادار ئەوەیە فەرمانەکان جێبەجێ بکات وخۆی لە حەرامکراوەکان بە دوور بگرێت -ئەنجامیان نەدات-، وئەمیش لە دەقەکاندا ناسراوە بە کەسی مامناوەند (مقتصد): ئەویش ئەو کەسەیە کە تەنها واجبەکان ئەنجامدەدات وهیچ کردەوەیەکی چاکەی تر ئەنجام نادات، وهەروەها تەنها خۆی لە حەرامکراوەکان دەپارێزێت وخۆی لە هیچ کردەوەیەکی تر بە دوور ناگرێت وئەنجامیان دەدات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سووربوونی هاوەڵان بۆ زانینی هەق وهیدایەت وپابەندبوونیان پێوەى، وهەروەها هەوڵدانیان بۆ زانینی ئەو کردەوانەى دەبنە هۆی چوونە بەهەشت.
  2. فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى چوونە بەهەشت مەبەستە، ومرۆڤ کردەوەی چاکە دەکات بۆ ئەوەى خواى گەورە لێی ڕازی بێت وهەروەها بۆ ئەوەى بچێتە بەهەشتەوە.
  3. ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە کردەوە چاکەکان هۆکارن بۆ چوونە بەهەشت.
  4. مەزنی پێنج نوێژە فەرزەکان، گرنگترین وگەورەترین کردەوەن لە پاش هەردوو شاهێدی دانەکە.
  5. مەزنی ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان، لەوەیە پرسیارکار کاتێک پرسیاری کرد؛ بابەتەکانى تر لە شەریعەتدا فەرز نەکرا بێت، یان لەوەیە پیاوەکەى ئەوەندە سامانى نەبووبێت کە زەکاتی لەسەر واجب ببێت.
  6. مرۆڤ دەبێت بە شوێنکەوتووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەوەى پێی هاتووە ئەویش بەوەى لە بیروباوەڕەوە حەڵاڵکراوەکان بە حەڵاڵ دابنێت ولە بیروباوەڕەوە حەرامکراوەکان بە حەرام دابنێت، ئەوەى دروستە وخودا حەڵاڵی کردووە ئەنجامی دەدات، وئەوەیشی قەدەغەیە وخودا حەرامی کردووە لێی دووربکەوێتەوە وئەنجامی نادات.