+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«بَادِرُوا بِالْأَعْمَالِ فِتَنًا كَقِطَعِ اللَّيْلِ الْمُظْلِمِ، يُصْبِحُ الرَّجُلُ مُؤْمِنًا وَيُمْسِي كَافِرًا، أَوْ يُمْسِي مُؤْمِنًا وَيُصْبِحُ كَافِرًا، يَبِيعُ دِينَهُ بِعَرَضٍ مِنَ الدُّنْيَا».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 118]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«پەلە بکەن لە کردەوە کردن پێش ئەوەی هەندێک فیتنە زاڵ بێـت بەسەرتاندا كە وەکو شەو تاریکن، بەیانی مرۆڤ ئیماندارە ئێوارەکەی کافر دەبێت، وئێوارە ئیماندارە بەیانیەکەی کافر دەبێت، ئاینەکەی دەفرۆشێت بە شتێکی کەم لە شتومەکی دونیا».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 118]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری ئیماندار دەكات بۆ پەلە كردن وزۆر ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان پێش ئەوەی ڕێگر وسەرقاڵی بێتە پێشی؛ وەكو هاتنی گومان وشەهوەتەكان كە ڕێگر دەبن لە ئەنجامدانیان، وەكو شەو تاریكن، هەق تێكەڵ بە پوچەڵ دەبێت، خەڵكی ناتوانن بە ئاسانی جیاكاری بكەن لەنێوانیان، بەهۆی سەختی ئەم فیتنە وشوبهانە مرۆڤ تووشی سەرلێشێوان دەبێت ؛ تەنانەت وایلێدێت بەیانی ئیماندارە وئێوارە كافرە، وئێوارە ئیماندارە وبەیانی كافرە، واز لە ئاینەکەی دەهێنێت بەرامبەر شتێکی کەم لە شتومەکی دونیای تیاچوو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجبێتی دەستگرتن بە ئاین ودینداریەوە، و پەلەکردن لە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان پێش ئەوەى ڕێگریەکان بێنە پێشەوە ونەهڵێن کردەوەى چاک ئەنجام بدرێت.
  2. ئاماژە کردن بۆ یەک لە دوای یەکی فیتنە وتاقیکردنەوەکان لە کۆتایی دونیادا، و هەرکاتێک فیتنەیەک دەڕوات؛ فیتنەیەکی تر لە پاشیەوە دێت.
  3. ئەگەر مرۆڤ دینداری لاواز بوو، ودەستی لێهەڵگرت بەرامبەر شتومەكی دونیایی وەكو پارە وهتد ؛ ئەمە هۆكارە بۆئەوەی تووشی لادان بێت و واز لە ئاینەكەی بهێنێت وشوێنی فیتنەكان بكەوێت.
  4. فەرموودەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كردەوە چاكەكان هۆكارن بۆ ڕزگاربوون لە فیتنەكان.
  5. فیتنەكان -تاقیكردنەوەكان- دوو بەشن: فیتنەی گومانەكان -شوبهەكان- وچارەسەری بە زانست دەبێت، وفیتنەی ئارەزووەكان -شەهوەتەكان- وچارەسەری بە ئیمان وئارامگرتن دەبێت.
  6. فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەركەسێك كردەوەی كەمتر بێت ئەوا فیتنەكان خێراتر بەرەو لای دێن، وهەركەسێك كردەوەی زیاتر بێت ؛ نابێت لەخۆبایی بێت بەوەی كردوویەتی بەڵكو دەبێت زیاتر ئەنجام بدات.
زیاتر