عن عائشة رضي الله عنها قالت: كُنَّ أزواجُ النبي صلى الله عليه وسلم عنده، فأقبلت فاطمة رضي الله عنها تمشي، ما تُخْطِئُ مِشْيَتُها من مِشْيَةِ رسول الله صلى الله عليه وسلم شيئًا، فلما رآها رَحَّبَ بها، وقال: «مَرْحَبًا بابنتي»، ثم أجلسها عن يمينه أو عن شماله، ثم سَارَّهَا فبكت بُكاءً شديدًا، فلما رأى جَزَعَهَا، سَارَّهَا الثانية فضحكت، فقلتُ لها: خَصَّكِ رسول الله صلى الله عليه وسلم من بين نسائه بالسِّرَارِ، ثم أنت تَبْكِينَ! فلما قام رسول الله صلى الله عليه وسلم سألتها: ما قال لك رسول الله صلى الله عليه وسلم ؟ قالت: ما كنت لأُفْشِيَ على رسول الله صلى الله عليه وسلم سِرَّهُ، فلما توفي رسول الله صلى الله عليه وسلم قلتُ: عَزَمْتُ عليك بما لي عليك من الحق، لما حَدَّثْتِنِي ما قال لك رسول الله صلى الله عليه وسلم ؟ فقالت: أما الآن فنعم، أما حين سَارَّنِي في المرة الأولى فأخبرني أن جبريل كان يُعارضه القرآن في كل سنة مرة أو مرتين، وأنه عارضه الآن مرتين، وإني لا أرى الأَجَلَ إلا قد اقترب، فاتقي الله واصبري، فإنه نِعْمَ السَّلَفُ أنا لك، فبكيت بكائي الذي رأيتِ، فلما رأى جَزَعِي سَارَّنِي الثانية، فقال: «يا فاطمة، أما تَرْضَينَ أن تكوني سيدة نساء المؤمنين، أو سيدة نساء هذه الأمة؟» فضحكتُ ضحكي الذي رأيتِ.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: خێزانەکانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەموويان لەلای بوون، فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- ڕووی تێکردین وھات بۆ لامان، ڕۆیشتنەکەی (ڕێکردنەکەى) هیچ جیاواز نەبوو لەڕۆیشتنى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (واتا: شێوازى ڕێکردنەکەى هەر لە شێوازى ڕێکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەچوو)، کاتێک بينى سڵاوی لێیکرد وفەرمووی: «چۆنی کچەکەم»، له پاشان لەلای ڕاست یان چەپی دانیشت، ودوايى چپەیەكى بۆ کرد، (فاتیمە) زۆر گریا، کاتێک بينى زۆر بێتاقەت بووه، چپەیەكى تری بۆ کرد، ئینجا پێكەنی، (عائیشە) دەڵێت: پێیم ووت (بە فاتیمەم ووت): پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تۆی تايبەت کرد له نێو خێزانەکانیدا به نهێنی كەچى تۆ دەگریت؟ کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ھەستا لێم پرسى: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چى پێ فەرمووی؟ (فاتیمە) ووتى: من نھێنى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نادرکێنم، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، پێم ووت: سوێندت لێدەخۆم بەو مافانەی هەمە لەسەرت پێم بڵێی: ئەو ڕۆژە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چى پێ ووتی؟ (فاتیمە) ووتى: ئێستا بەڵێ، جارى یەکەم چپەی بۆ کردم هەواڵی ئەوەى پێدام: «كه جبریل ساڵى جارێك یان دوو جار قورئانم پێدەخوێنێتەوە، بەڵام (ئەم ماوەیە) دوو جار پێی خوێندمەوە، بەڕاستى من وادەبینم ئەجەلم نزيك بووەتەوە، لە خوا بترسه وئارام بگره من باشترین پێشینم بۆ تۆ»، (فاتیمە) ووتی: گریام بەو گریانەی بینیت، کاتێک بێتاقەت بوونی منى بينى، دووەم جار چپانى به گوێمدا: «ئەی فاتیمە ڕازى نابیت بەوەی لە گەورە ئافرەتانى باوەڕداران بیت، يان گەورەی ئافرەتى ئەم ئوممەتە بیت»، منیش پێکەنیم بەو پێکەنینەی بینیت.
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باس ئەوە دەکات کە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە لای بوون وپاشان فاتیمە هات -ڕەزای خوای لێبێت- بۆ ئەوەى پرسیار لە حاڵی باوکی بکات چونکە تووشی کۆتا نەخۆشی بوو کە تێیدا کۆچی دوایی کرد، وباسی ئەوە دەکات کە شێوازى ڕۆیشتنی فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- هەروەکو شێوازى ڕۆیشتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو وخووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەو شێوەیە بوو ئەگەر فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- بهاتایە بۆ سەردانیکردنی هەڵدەستا ونێو چەوانى ماچدەکرد ولە تەنیشتی خۆی دایدەنا، بۆیە پێشوازى لێکرد ولە تەنیشتی دانیشت، پاشان عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەیەکی بە نهێنی بۆ فاتیمە کرد کەچی زۆر گریا، کاتێک بینی زۆر دڵتەنگە قسەیەکی تری بە نهێنی بۆی کرد کەچی زۆر پێکەنی، عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری سەبارەت بەم نهێنیە کرد کە بە خێزانەکانى نەوتبوو، ئەویش (فاتیمە) ووتی: من هەرگیز نهێنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئاشکرا ناکەم، کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دوایی کرد؛ عائیشە سوێندی خوارد کە فاتیمە دەبێت ئەو نێهنیەی بۆ باس بکات، فاتیمە ووتی: ئێستا بۆت باسدەکەم، هۆی گریانەکەم ئەوە بوو، کە یەکەمجار فەرمووی جبریل هەموو ساڵێک یەک یان دوو جار پێداچوونەوەم پێ دەکات، بەڵام لەم ماوەیە دوو جار پێداچوونەوەی پێم کرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گومانى وابوو کە نیشانەیە بۆ کۆتایی ماوەى ژیانی، وفەرمانى پێکردم کە لە خودا بترسم وتەقوادار بم وئارام بگرم، وپێمی فەرموو کە ئەو پلە وڕێزەی هەمە لەوەى کە پێشینی ئەوم دەبێت شوێنی خەفەت وناڕەحەتی کۆچی دوایی کردن وجیابوونەوەی بگرێتەوە، بۆیە زۆر گریام وکاتێک بینی دەگریم وزۆر دڵتەنگ بووم، موژدەى پێدام بەوەی کە من دەبم بە گەورە وسەرداری ئافرەتانى ئیمانداری ئەم ئومەتە لە بەهەشتدا، بۆیە پێکەنیم بەو شێوەیەی کە بینیت، وسەبارەت بە هۆکاری پێکەنینی چەند گێڕانەوەیەک هاتووە: 1. پێی فەرموو ئەو یەکەم کەس دەبێت لە بنەماڵەکەیدا کە لە پاش کۆچی دوایی ئەو بمرێت. 2. پێی فەرموو کە ئەو گەورە وسەرداری ئافرەتانى بەهەشتە ویەکەم کەسە لە بنەماڵەکەى لە پاش ئەو بمرێت؛ وئەم دووانە پێکەوە باسکراوە وئەمیش پەسەندترە. 3. بە فاتیمەى فەرموو کە جبریل پێمی فەرمووە کە فاتیمە زۆرترین نەوەى دەبێت لە نێو ئافرەتانی مسوڵماندا بۆیە با کەمترینیان نەبێت لە ڕوانگەى ئارامگرتنەوە. وئەم فەرموودەیە پێداگیری عائیشە دەردەخات -ڕەزای خوای لێبێت- لەسەر فێربوون وزانستی شەرعی چونکە بەپەلە بوو بۆ پرسیارکردن سەبارەت بە نهێنی ئەو قسەکردنە، بەڵام فاتیمەى پێی وابوو کە ئەمە نهێنیە بۆیە باسی ناکات بەڵام لە فەرموودەکەدا ئەوە نەهاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی بفەرموێت ئەمە نهێنیە ولای کەس باسی مەکە بەڵام فاتیمە پێی باش نەبوو لە ماوەى ژیانی باوکیدا باسی بکات؛ بەڵام پاش مردنی باوکی باسیکرد، ولە فەرموودەکەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەو شتانە دەکات کە ڕوودەدات لە داهاتوودا ئەویش مردنی فاتیمەیە، وزانایان یەکدەنگن لەسەر ئەوەى کە فاتیمە -علیها السلام- یەکەم کەس بوو لە ئەهلی بەیت (لە بنەماڵەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) کە وەفات بکات لە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنانەت پێش وەفات کردنی خێزانەکانیشی بوو -ڕەزای خوایان لێبێت-.