لیستی فەرموودەکان

هیچ ئازار وناڕەحەتیەک تووشی باوکت نابێت لە پاش ئەمڕۆ
عربي الإنجليزية الأوردية
عبد الرحمن کوڕی ئەبو بەکری سدیق -ڕەزای خوایان لێبێت- هات ژووەروە بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، ئەوم لار کردبووەوە بۆ سەر سینگم، وعبد الرحمن سیواکێکی تەڕی پێ بوو کە سیواکی پێی دەکرد؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- چاوی خستە سەر سیواکەکە
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دوایی کرد؛ سەری لە نێوان سینگم وگەردنمدا بوو، وکاتێک ڕۆحی لە لاشەی دەرچوو هیچ بۆنێکم نەکردووە هێندەى ئەو بۆنە خۆش بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
کۆتا جار پێغەمبەری خودام بينی -صلى اللە علیە وسلم-؛ پەردەکەى لادا وخەڵکی ڕیزیان بەستبوو لە پشتی ئەبوبەکرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
خێزانەکانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەموويان لەلای بوون، فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- ڕووی تێکردین وھات بۆ لامان، ڕۆیشتنەکەی (ڕێکردنەکەى) هیچ جیاواز نەبوو لە ڕۆیشتنى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم
عربي الإنجليزية الأوردية
فەرمان بە ئەبوبەکر بکەن پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
هیوادار نییم هیچ کەسێک بە ئاسانی بمرێت پاش ئەوەى سەختی مردنی پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، ووتیان: لە کوێ لە گۆڕ دابنرێت؟ ئەبوبەکر ووتی: لەو شوێنەى تێیدا مردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەبو بەکر هاتە ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى کۆچی دواییکرد، دەمی خستە نێوچەوانی، ودەستی خستە لاجانگی، ووتی: ئەی پێغەمبەرەکەم، ئەی هاوڕێ نزیکەکەم، ئەی باشترین هاوڕێی هەڵبژێردراوم
عربي الإنجليزية الأوردية
لەو ڕۆژەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاتە نێو مەدینەوە؛ هەموو شتێک ڕۆشنا بوویەوە، وئەو ڕۆژەى تێیدا مرد؛ هەموو شتێک تێیدا (لە مەدینەدا) تاریک بوویەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت میراتگرانم دینار ودرهەم دابەش بکەن (لە نێو خۆیاندا)، ئەوەى جێم هێشتووە خەرجیە لەسەر خێزانەکانم وفەرماندەرەکەم، (وئەوەى دەمێنێتەوە) بۆ خێرکردن خەرجدەکرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی جێنەهێشت نە دینار ونە درهەم ونە مەڕ ونە وشتر، ولە (میراتدا) وەسیەتی سەبارەت بە هیچ شتێک نەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
هيچ پێغەمبەرێک نەمردووە هەتاوەکو شوێنکەى پێ نیشاندەدرێت لە بەهەشتدا، پاشان بژاردەى پێدەدرێت، کاتێک نەخۆش بوو، وسەری لەسەر ڕانم بوو لەهۆی خۆی چوو، پاشان خەبەری هاتەوە پاشان سەیری بنمیچی خانووەکەى کرد، پاشان فەرمووی: خودایە، هاوەڵانی سەرەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا باسی نەخۆشیەکەى پێغەمبەری خودام بۆ دەکەیت -صلى اللە علیە وسلم-؟ ووتی: بەڵێ، نەخۆشیەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەختتر بوو، فەرمووی: ئایا خەڵکی نوێژیان ئەنجامداوە؟ ووتمان: نەخێر، چاوەڕێی تۆ دەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کۆتا نەخۆشیدا کە تێیدا کۆچی دواییکرد؛ پرسیاری دەکرد ودەیفەرموو: من لە کوێ دەبم سبەینێ؟، من لە کوێ دەبم سبەینێ؟، مەبەستی ئەو ڕۆژە بوو کە لە لای عائیشە دەمێنێتەوە، بۆیە خێزانەکانى ڕوخسەتیان پێیدا لە هەر شوێنێک بێت کە خۆی دەیەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
نوێژكردن وئەوەی خاوەندارین لە دەستی ڕاستاندا، نوێژكردن وئەوەی خاوەندارین لە دەستی ڕاستاندا
عربي الإنجليزية الإندونيسية