عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: لمَّا ثَقُل النبي صلى الله عليه وسلم جَعَل يَتَغَشَّاه الكَرب، فقالت فاطمة رضي الله عنها : واكَربَ أَبَتَاه، فقال: «لَيسَ عَلَى أَبِيك كَرب بعد اليوم». فلما مات، قالت: يا أَبَتَاه، أجاب ربًّا دَعَاه! يا أبَتَاه، جَنَّة الفِردَوس مَأوَاه! يا أبتاه، إلى جبريل نَنعَاه! فلمَّا دُفِن قالت فاطمة رضي الله عنها : أَطَابَت أَنفُسُكُم أَن تَحثُوا عَلَى رسُولِ الله صلى الله عليه وسلم التُّراب؟!
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لاشەی قورس بوو بەهۆی ئازار وناەڕحەتیەوە، فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئای ئازاری وناڕەحەتی باوکم چەندێک گەورەیە، ئەویش فەرمووی: «هیچ ئازار وناڕەحەتیەک تووشی باوکت نابێت لە پاش ئەمڕۆ». کاتێک کۆچی دوایی کرد، ووتی: خودا وەڵامی نزاکەی دایەوە! ئەی باوکە، بەهەشتی فیردەوش شوێن ئەوە! ئەی باوکە، هەواڵی کۆچی دوایی کردنی دەگەیەنین بە جبریل!، کاتێک پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە گۆڕ سپێردرا؛ فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: چۆن نەفستان ڕازی بوو کە خۆڵ بکەنە سەر لاشەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-؟!
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە باسی ئارام گرتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات لە ساتی سەرە مەرگیدا، وتووشی لە هۆش خۆچوون دەبوو بە هۆی سەختی ئازارەکانیەوە لەو نەخۆشیەی کە تێیدا کۆچی دوایی کرد، وئەمیش حیکمەتێکی گەورەی تێدایە: بۆ ئەوەى پلە بەرزەکان بەدەست بهێنێت لای خواى گەورە وەکو پاداشتێک بۆ ئارام گرتنی، کاتێک تووشی ئازار دەبوو، فاتیمە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەیووت: (ئای ئازاری وناڕەحەتی باوکم چەندێک گەورەیە)، دڵتەنگ دەبوو بە هۆی ئازاری باوکیەوە، چونکە ئافرەتە وئافرەتیش زۆر جار ئارامگرتنی کەمە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (هیچ ئازار وناڕەحەتیەک تووشی باوکت نابێت لە پاش ئەمڕۆ)، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دونیا بەرزەوە وچوو بۆ لای هاوەڵانی -بۆ لای پێغەمبەران- لە بەرزترین شوێنەکانى ئاسماندا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک لە سەرە مەرگدا بوو، دەیفەرموو: (خودایە، بەرەو مانەوە لای هاوەڵان -لای پێغەمبەران- لە بەرزترین شوێندا، وسەیری سەرەوەى خانووەکەى دەکرد -چاوی بەرەو ئاسمان بوو-). پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دوایی کرد، وفاتیمە -ڕەزاى خواى لێبێت- وەسفی دەکرد، بەڵام بە دەنگێکی کەم وبێ هاوار ودەنگ بەرز کردنەوە، بۆ ئەوەى نەگاتە ئاستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر قەزا وقەدەری خواى گەورە، وبە دەنگێکی کەم ئەم کارەى دەکرد چونکە ئەوەى دەنگی بەرز بکاتەوە بە گریان وهاوار بکات و وەسفی مردووەکە بکات بەو دەنگە بەرزە ئەوا ئەمە لە نیاحەیە کە لە تاوانە گەورەکانە ونەهی لێکراوە لە شەریعەتدا. فاتیمە دەیووت: (خودا وەڵامی نزاکەی دایەوە!)، چونکە هەموو شتێک موڵکی خواى گەورەیە وساتی سەرە مەگ وئەجەلی بوونەوەرەکانیش هەمووی بە دەستی ئەو زاتەیە. خواى گەورە نزاکەی وەڵامدایەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک کۆچی دوایی کرد وەکو ئیماندارەکانى تر ڕۆحەکەی بەرز بووەوە بەرەو ئاسمان، بەڵام ڕۆحی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرز بووەوە بۆ ئاسمانی حەوتەم. فاتیمە ووتی: (ئەی باوکە، بەهەشتی فیردەوش شوێن ئەوە!) چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەزرترین شوێنی هەیە لە بەهەشتدا، هەروەکو فەرمووی: (اسألوا الله لي الوسيلة؛ فإنها منزلة في الجنة لا تنبغي إلا لعبد من عباد الله، وأرجو أن أكون أنا هو)، واته: (داواى وەسیلەت بۆ من بکەن لە خواى گەورە، چونکە ئەوە پلەیەکە لە بەهەشتدا؛ تەنها بۆ یەک بەندەیە لە بەندەکانى خواى گەورە، وهیوادارم ئەوە من بم)، وهیچ گومانێک نیە لەوەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شوێنی بەهەشتی فیردەوسە، وفیردەوس بەرزترین شوێن وپلەی بەهەشتە، سەرووی فیردەوس عەرشی پەروەردگاری مەزن وشکۆدارە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەرزترین شوێنی فیردەوسدایە. فاتیمە ووتی: (ئەی باوکە، هەواڵی کۆچی دوایی کردنی دەگەیەنین بە جبریل!)، چونکە جبریل لە کاتی ژیانیدا دەهات فێری وەحی دەکرد، و وەحی پەیوەست بوو بە ژیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وبێگومان جبریل دەزانێت وهەواڵی پێگەیشتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەمرێت، بەڵام لەوەیە فاتیمە بۆیە ئەمەی وتبێت چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جبریلی زۆر خۆشدەویست بۆیە فاتیمە وەکو خۆشەویستیەک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی ووت. پاش ئەوەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شوێنەکەى خۆی بەرزکرایەوە ولە گۆڕ دانرا، فاتیمە -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: (چۆن نەفستان ڕازی بوو کە خۆڵ بکەنە سەر لاشەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-؟!)، ئەمیش بە هۆی زۆری دڵتەنگی وئازارەوە بوو بە هۆی کۆچی دوایی باوکی، ودەزانێت هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- چەندێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یان خۆشدەوێت بۆیە ئەم پرسیارەی لێکردن، بەڵام هەموو بڕیار وفەرمانێک بە دەستی خوای گەورەیە وهەمووی بۆ لای ئەو زاتە دەگەڕێتەوە، هەروەکو دەفەرموێت لە کـتێبە پیرۆزەکەیدا: {إِنَّكَ مَيِّتٌ وَإِنَّهُمْ مَيِّتُونَ}[الزمر: 30]، واته: {ئەی موحەمەد -صلى الله علیه وسلم- تۆ دەمریت و ئەوانیش دەمرن، ئەمە هەواڵی وەفاتی پێغەمبەری خودا بوو -صلى الله علیه وسلم-، (ئەبـو بەكرى سدیق لـە كاتى كۆچى دوایی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیە وسلم- ئەم ئـایـەتـەى خـوێندەوە وكـردییە بەڵگە لەسەر وەفاتى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم)}.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر