عن عائشة رضي الله عنها قالت: ((دخل عبد الرحمن بن أبي بكر الصديق رضي الله عنهما على النبي صلى الله عليه وسلم وأنا مُسْنِدَتُه إلى صدري، ومع عبد الرحمن سِواك رَطْب يَسْتَنُّ به، فأَبَدَّه رسول الله صلى الله عليه وسلم بَصَره، فَأَخَذْتُ السِّوَاك فَقَضَمتُه، فَطَيَّبتُه، ثُمَّ دَفَعتُهُ إلى النبي صلى الله عليه وسلم فَاسْتَنَّ به فما رأيتُ رسول الله صلى الله عليه وسلم استَنَّ اسْتِنَانًا أَحسَنَ منه، فَما عَدَا أن فَرَغَ رسول الله صلى الله عليه وسلم : رَفَع يَدَه -أو إصبعه-، ثم قال: في الرفيق الأعلى -ثلاثا- ثمَّ قَضَى، وكَانت تقول: مَاتَ بَينَ حَاقِنَتِي وَذَاقِنَتِي)).
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: عبد الرحمن کوڕی ئەبو بەکری سدیق -ڕەزای خوایان لێبێت- هات ژووەروە بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، ئەوم لار کردبووەوە بۆ سەر سینگم، وعبد الرحمن سیواکێکی تەڕی پێ بوو کە سیواکی پێی دەکرد؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- چاوی خستە سەر سیواکەکە، بۆیە سیواکەکەم هێنا وجاویم وبۆنیم خۆشکرد، ودام بە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وسیواکی پێی کرد، وهەرگیز پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نەبینی بوو بەو شێوە جوان وچاکە سیواک بکات، کاتێک پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- تەواو بوو لە سیواک کردنەکەی: دەستی بەرز کردەوە -یان پەنجەی بەرز کردەوە-، پاشان فەرمووی: «بۆ لای ئەو زاتەی کە لە سەرەوەیە -سێ جار-»، وعائیشە دەیووت: کاتێک مرد لە باوەشی من بوو (مەبەست پێی نێوان گەدە وگەردنە -ملە-).
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسێک دەکات کە ئاماژەی پەیوەست بوون وخۆشەویستی پێغەمبەرە -صلى الله علیه وسلم- بۆ سیواک کردن، ئەویش ئەوەیە عبدالرحمانی کوڕی ئەبوبەکر -ڕەزاى خوایان لێبێت- برای عائیشە هاتە ژوورەوە لە کاتى سەرە مەرگی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وسیواکێکی تەڕی پێبوو دەیدا لە ددانەکانى. کاتێک پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سیواکەکەى عبدالرحمانی بینی، سەرەڕای نەخۆشی وئازارەکەى چاوی بڕیە سیواکەکە، وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- تێگەیشت؛ بۆیە سیواکەى براکەی هێنا وسەری سیواکەکەى بڕی وپاکی کردەوە بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بۆیە سیواکی پێی کرد. وعائیشە پێشتر نەیبینی بوو کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بەو شێوە جوانە سیواک بکات، کاتێک تەواو بوو لە سیواک کردنەکەی، پەنجەی شایەتمانى بەرزەوە کرد، کە ئەمیش ئاماژەیە بۆ تەوحید (یەک خوا پەرستی)، وچوون بۆ لای پەروەردگاری هەڵبژارد، پاش ئەمە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد. وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- شانازی دەکرد بەوەى کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک کۆچی دوایی کرد سەری لە سەر سینگی ئەو بوو.