عن ابن عمر رضي الله عنهما قال: لما اشتد برسول الله صلى الله عليه وسلم وجعه، قيل له في الصلاة، فقال: «مروا أبا بكر فليُصَلِّ بالناس» فقالت عائشة رضي الله عنها : إن أبا بكر رجل رقيق، إذا قرأ القرآن غلبه البكاء، فقال: «مُرُوه فليُصَلِّ».
وفي رواية عن عائشة رضي الله عنها ، قالت: قلت: إن أبا بكر إذا قام مقامك لم يُسْمعِ الناس من البكاء.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئيبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کاتێک نەخۆشیەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- توندتر بوو، پرسیاری لێکرا سەبارەت بە پێشنوێژی کردن، ئەویش فەرمووی: «فەرمان بە ئەبوبەکر بکەن پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات»، عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: ئەبوبەکر پیاوێکی دڵنەرمە، ئەگەر قورئان بخوێنێت دەگری، بەڵام -صلى اللە علیە وسلم- هەر فەرمووی: «فەرمانى پێبکەن با پێشنوێژی بکات». ولە گێڕانەوەیەکدا عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەگەر ئەبوبەکر لە شوێنی تۆ بوەستێت خەڵکی گوێیان لێنابێت بەهۆی گریانەوە.
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئازاری لاشەی زیاتر بوو نەیتوانى پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات، بۆیە فەرمانیکرد بەوەى ئەبوبەکر -ڕەزای خوای لێبێت- پێشنوێژی بکات، وئەبوبەکر لە کاتی خوێندنی قورئاندا زۆرجار دەگریا، بۆیە عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ویستی لەم ڕوانگەیەوە بیانووی بۆ بهێنێتەوە بۆ ئەوەى پێشنوێژی نەکات مەبەستی ئەوە نەبوو کە لە پێشنوێژیدا نابێت گریان هەبێت لە کاتی خوێندنی قورئاندا بەڵکو ترسا لەوەى خەڵکی بەهۆی ئەم گریانەى باوکیەوە تووشی ڕەشبینی وبێ هیوایی ببن، بۆیە -ڕەزای خوای لێبێت- شتێکی دەرخست کە پێچەوانەى ئەوەیە کە لە ناخیدا پێی خۆشە، ولە گێڕانەوەی (مسلم)دا دەڵێت: (والله، هیچ شتێک ناڕەحەتم ناکات جگە لەوە نەبێت کە خەڵکی تووشی ڕەشبینی وبێ هیوایی ببن، چونکە یەکەم کەس دەبێت کە لە شوێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەوەستێت)، دەڵێت: دوو یان سێ جار هەوڵمدا قەناعەتی پێبکەم، بەڵام هەر فەرمووی: (ليصل بالناس أبو بكر فإنكن صواحب يوسف) [رواه مسلم] واتە: (با ئەبوبەکر پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات، ئێوە وەکو ئەو ئافرەتانەن کە لە دەوروپشتی یوسف بوون)، مەبەست (لە ئافرەتانى دەوروپشتی یوسف) ئەوەیە کە ئەوان وەکو ئەو ئافرەتانەن لە دەرخستنی شتێک کە پێچەوانەى ئەوەیە کە لە ناخیاندایە، ئەگەرچیش دەستەواژی (ئێوە) بەکارهێنراوە بەڵام لێرەدا تەنها مەبەست عائیشەیە، ومەبەستی لە (ئافرەتانى دەوروپشتی یوسف) زولەیخایە خێزانى عەزیزی میسر لەو کاتەدا [ئەمە ڕای ئیبن حەجەرە -ڕەحمەتی خواى لێبێت-]. ولێکچوونەکە لەوەدایە کە زولەیخا بانگی هەندێک ئافرەتی کرد بۆئەوەی وا نیشان بدات ڕێزیان لێدەگرێت بە میوانداری بەڵام لە ڕاستیدا مەبەستی ئەوە بوو سەیری جوانى یوسف بکەن -علیه السلام- و بۆئەوەى ئەمە ببێتە هۆی بیانوو بۆ کردەوەکانى زولەیخا، عائیشە ڕوونی کردەوە کە مەبەستی لە دوورخستنەوەى باوکی لە پێشنوێژی کردن ئەوەیە کە نوێژخوێنەکان گوێیان لە قورئان خوێندنەکەى نابێت بەهۆی گریانەوە، ومەبەستی زیاتریشی هەبوو ئەویش ئەوەیە کە خەڵکی بەهۆی ئەوەوە تووشی ڕەشبینی وبێ هیوایی نەبن، هەروەکو چۆن لە هەندێک گێڕانەوەدا هاتووە کە دەڵێت: (هیچ شتێک وای لێم نەکرد کە هەوڵ بدەم قەناعەتی پێبکەم جگە لەوە نەبێت وا هەستم کرد لە دڵمدا کە خەڵکی هەرگیز حەز لە کەسێک نەکەن کە لە شوێنی ئەو بوەستێت -بۆ پێشنوێژی کردن-) [رواه البخاري].