عن جابر رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم مر بالسوق والناس كَنَفَتَيَهِ، فمر بِجَدْيٍ أَسَكَّ ميت، فتناوله فأخذ بأذنه، ثم قال: «أيكم يحب أن يكون هذا له بدرهم؟» فقالوا: ما نحب أنه لنا بشيء وما نصنع به؟ ثم قال: «أتحبون أنه لكم؟» قالوا: والله لو كان حيا ًكان عيباً، إنه أسك فكيف وهو ميت! فقال: «فو الله للدنيا أهون على الله من هذا عليكم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای بازاڕێکدا تێپەڕ بوو وخەڵکی لە دەوروپشتی بوون، تێپەڕ بوو بە لای بەچکە بزنێکی گوێ بڕاوی مردارەوەبوو، گوێی گرت وبەرزی کردەوە، وپاشان فەرمووی: «کێ هەیە حەز بکات ئەمە بۆ ئەو بێت بە درهەمێک؟»، ووتیان: حەز ناکەین بۆ ئیمە بێت بەهەر شێوەیەک بێت، چی بەمە بکەین؟ پاشان فەرمووی: «ئایا حەز دەکەن (لە هەرحاڵەتێکدا) هی ئێوە بێت؟»، ووتیان: والله ئەگەر زیندوو بووایە کەموکورتی تێدا بوو وبێ نرخ دەبوو چونکە گوێ بڕاوە، ئەی چی ئەگەر مردوو بێت! -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «والله ئەم دونیایە لای خودا بێ نرخترە زیاتر لە بێنرخی ئەمە لای ئێوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

جابر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بازاڕدا بە لای بەچکە بزنێکی گوێ بڕاوی مردارەوەبوو تێپەڕی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە گوێیەکانى بەرزی کردەوە وفەرمووی: (کێ هەیە حەز بکات ئەمە بۆ ئەو بێت بە درهەمێک؟) ووتیان: حەز ناکەین بۆ ئێمە بێت بەهەر شێوەیەک بێت، چی بەمە بکەین؟ پاشان فەرمووی: (ئایا حەز دەکەن -لە هەرحاڵەتێکدا- هی ئێوە بێت؟)، ووتیان: نەخێر. ئەویش فەرمووی: (والله ئەم دونیایە لای خودا بێ نرخترە زیاتر لە بێنرخی ئەمە لای ئێوە). پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی بێ نرخی وکەمی دونیا ڕوون بکاتەوە لە لای خواى گەورە بۆ هاوەڵانی وبۆ ئومەتەکەى لە پاش خۆی، بەشێوەیەک کە ئەم دونیایە بێ نرختر وکەمترە لای خواى گەورە لە بێ نرخی ئەم بەچکە بزنە مردارەوە بووە لای ئێوە، خەڵکی حەز ناکات بێ بەرامبەریش هی ئەو بێت، ئەمیش نمونەى دونیایە بەرامبەر بە بەهەشت، هیچ نرخێکی نییە، ولای خواى گەورە تەنانەت نرخی باڵە مێشوولەیەکیشی نییە، هەروەکو لە گێڕانەوەیەکدا هاتووە کە -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لو كانت الدنيا تعدل عند الله جناح بعوضة، ما سقى كافرا منها شربة ماء) [رواه الترمذي] واتە: (ئەگەر دونیا لای خواى گەورە هێندەى باڵە مێشوولەیەک نرخی -کێشی- هەبووایە؛ ئەوا خودا نەیدەهێشت هیچ کافرێک تێیدا -لەسەر زەویدا- تەنانەت قومێک ئاویش بخوات). پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی ئامۆژگاری هاوەڵانی وئومەتەکەى بکات بۆئەوەى دونیا بەکاربهێنن وەکو ئامرازێک بە جێبەجێکردن وگەیشتن بە مەبەستی خواى گەورە لە دروستکردنیان ئەویش بریتیە لە پەرستنی خودا، واتا مەبەستیان تەنها ڕابواردن وپەیداکردنی دونیا نەبێت لەسەر زەویدا چونکە ئەمە هۆکاری تیاچوونیانە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر