+ -

عَنْ أَبِي مُوسَى رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَثَلُ الَّذِي يَذْكُرُ رَبَّهُ وَالَّذِي لاَ يَذْكُرُ رَبَّهُ، مَثَلُ الحَيِّ وَالمَيِّتِ»، ولفظ مسلم: «مَثَلُ الْبَيْتِ الَّذِي يُذْكَرُ اللهُ فِيهِ، وَالْبَيْتِ الَّذِي لَا يُذْكَرُ اللهُ فِيهِ، مَثَلُ الْحَيِّ وَالْمَيِّتِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 6407]
المزيــد ...

لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«نمونەی ئەو کەسەی کە زیکری پەروەردگاری دەکات وئەو کەسەی زیکری پەروەردگاری ناکات وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان».ولە ریوایەتی (مسلم)دا: «نمونەی ئەو ماڵەی کە یادی خودای تێدا دەکرێت، وئەو ماڵەی کە یادی خودای تێدا ناکرێت، وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 6407]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جیاوازی ڕووندەكاتەوە لەنێوان ئەو كەسەی كە یادی الله دەكات -سبحانه وتعالی- وئەو كەسەی یادی ناكات، وەكو جیاوازی نێوان زیندوو ومردوو وایە لە سوود وڕواڵەت وجوانیان، ئەوەی یادی پەروەردگاری دەكات وەكو زیندوو وایە كە ڕواڵەتی ڕازێنراوەتەوە بە ڕۆشنایی ژیان، وناخی ڕۆشنایی زانست تێدایە، وئەوەی یادی الله ناكات وەكو مردوو وایە كە ڕواڵەتی پوچە، وناخی پوچەڵە، وهیچ سوودێكی نییە.
هەروەها ماڵ بە زیندوو وەسف دەكرێت؛ ئەگەر نیشتەجێبووانی یادی الله بكەن، ئەگەرنا ئەوا ماڵێكی مردووە چونكە نیشتەجێبووانی تەمەڵن لەئاست یاد كردنی الله؛ وەسفكردنی ماڵ بە زیندوو ومردوو مەبەست لێی ئاماژە كردنە بۆ نیشتەجێبووانی ماڵەكە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ یاد كردنی خوای گەورە وهۆشداریدان سەبارەت بە بێ ئاگابوون لێی.
  2. یادی خودا ژیانی ڕۆحە هەروەكو چۆن ڕۆح ژیانی لاشەیە.
  3. لە ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنانەوەى نمونەیە بۆ نزیککردنەوەى تێگەیشتن لە ئەو مەبەستەی دەیەوێت بیگەیەنێت.
  4. نەوەوی دەڵێت: ئاماژەی هاندانی تێدایە بۆ یاد كردنی الله -سبحانه وتعالی- لە نێو ماڵیشدا، ونابێت ماڵ یادی خودای تێدا نەكرێت.
  5. نەوەوی دەڵێت: تەمەن درێژی لەسەر گوێڕایەڵی الله ؛ فەزڵ وچاكەیە ئەگەرچیش مردووی چاكەكار بەرەو خێر وخۆشی دەڕوات، بەڵام ئەوەی زیندووە وتەمەنی درێژتر بووە؛ لەوەیە پلەی لە ئەو بەرزتر بێت چونكە كردەوەی چاكەی زیاتری ئەنجامداوە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی مەجەری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر