عن عوف بن مالك الأشجعي رضي الله عنه قال: كنا عند رسول الله صلى الله عليه وسلم تسعة أو ثمانية أو سبعة، فقال: «ألا تُبايعون رسول الله صلى الله عليه وسلم ؟» وكنَّا حَدِيث عهد بِبَيْعة، فقلنا: قد بايَعْنَاك يا رسول الله، ثم قال: «ألا تُبايعون رسول الله» فبَسَطْنَا أيْدِينا، وقلنا: قد بَايَعْناك فَعَلَام نُبايِعُك؟ قال: «على أن تعبدوا الله ولا تشركوا به شيئًا، والصلوات الخمس وتطيعوا الله» وأَسَر كلمة خفيفة «ولا تسألوا الناس شيئًا» فلقد رأيت بعض أولئك النَّفرَ يسقط سَوطُ أحدهم فما يسأل أحدًا يناولُه إيَّاه.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەوفی کوڕی مالیکی ئەشجەعیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بووین نۆ یان هەشت یان حەوت کەس، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئایا بەیعەت بە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- نادەن؟»، ووتمان: بەیعەتمان پێ دایت ئەی پێغەمبەری خودا، پاشان فەرمووی: «ئایا بەیعەت بە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- نادەن؟» بۆیە دەستمان درێژ کرد، ووتمان: لەسەر چی بەیعەتت پێ بدەین؟ فەرمووی: «لەسەر ئەوەی کە خوای گەورە بە تەنها وبە بێ هیچ هاوبەشێک بیپەرستن، پێنج نوێژەکە، وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی خوای گەورە بکەن»، چەند رستەیەکی بە دەنگێکی نزمەوە ووت: «وداوای هیچ شتێک لە خەڵکی مەکەن»، گێڕەرەوەکەی فەرموودەکە دەڵێت: هەندێک لە ئەوانەم بینی کە قامچیەکەی دەستی دەکەوت (کاتێک لە سەر پشتی ئاژەڵێک بوو)، پرسیاری لە کەس نەدەکرد کە قامچیەکەی پێبدات (واتە خۆی دادەبەزی ودەیهێنا).
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە عەوفی کوڕی مالیکی ئەشجەعیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بووین، وفەرمووی: «ئایا بەیعەت بە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- نادەن؟»، ووتمان: بەیعەتمان پێ دایت ئەی پێغەمبەری خودا، وئەم بەیعەتە بەیعەتی شەوی عەقەبە بوو پێش بەیعەتی هیجرەت -کۆچکردن- وبەیعەتی جیهاد وئارامگرتن لەسەری. ووتمان: (بەیعەتمان پێ دایت ئەی پێغەمبەری خودا): لە ریوایەتەکەى (أبو داود) هاتووە کە ئەمەیان سێ جار دووبارە کردەوە. (دەستمان درێژ کرد): بۆ ئەوەى بەیعەتی پێ بدەین. ووتمان: (بەیعەتمان پێ دایت ئەی پێغەمبەری خودا) واتا: یەکەم جار (لەسەر چی بەیعەتت پێبدەین) لە ئێستا. فەرمووی: (لەسەر ئەوەی کە خوای گەورە بە تەنها) واتا: بەیعەتم پێبدەن لەسەر پەرستنی خوای گەورە بە تاک وتەنها، (وبە بێ هیچ هاوبەش بیپەرستن) واتا: هیچ هاوبەش وشەریکێکی بۆ بڕیار نەدەن لە پەرستراوە پوچەڵەکانى تر. (پێنج نوێژەکە): واتا پێنج نوێژە فەرزەکان ئەنجامبدەن. (گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خوای گەورە بکەن): لە هەموو شتێکدا کە فەرمانى پێتانکردووە جێبەجێی بکەن ولە هەموو شتێک کە نەهی لێتان کردووە لێی دووربکەونەوە. (چەند رستەیەکی بە دەنگێکی نزمەوە ووت): ئەم ڕستانەى بە دەنگێکی نزمەوە ووت چونکە ئەو ڕستانەى پێشوو وەسیەت وئامۆژگاریەکی گشتی بوو بۆ هەموویان وئەم ڕستانەى تر بۆ هەندێکیانە، (داوای هیچ شتێک لە خەڵکی مەکەن): ئیمامی قورتوبی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (ئەمەش بۆ ئەوەى ڕەوشتیان بەرز بێت ودوور بن لە منەتی خەڵکی و بەگەورەدانانى سەبر وئارامگرتن وداوا نەکردن لە خەڵکی وعیزەتی نەفسی تێدایە). عەوف دەڵێت: (هەندێک لە ئەوانەم بینی کە قامچیەکەی دەستی دەکەوت (کاتێک لە سەر پشتی ئاژەڵێک بوو)، پرسیاری لە کەس نەدەکرد کە قامچیەکەی پێبدات (واتە خۆی دادەبەزی ودەیهێنا)): مەبەست لێی داواکردنی پارە وماڵ بوو لە خەڵکی؛ بۆیە ئەوان بە شێوەیەکی گشتی وەریانگرت، وخۆ بە دوورگرتن لە داواکردن لە خەڵکی ئەگەر لە شتێکی کەمیش بێت، وئەمەش نیشانەى ڕاستگۆیی پێشینی چاکی تێدایە کە لە پاش وتە کردەوەیان کردووە، وئەو زانستەى وەریانگرتووە لە پێغەمبەرەوە -صلى الله علیه وسلم- دەستبەجێ جێبەجێیان کردووە، وئیمام ئەحمەد دەگێڕێتەوە لە ئەبی زەرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە دەڵێت: (پرسیاری هیچ شتێک مەکە لە خەڵکی وئەگەر قامچیەکی دەستیش بێت [کە لە سەر پشتی ئاژەڵەکەت بوویت وکەوت لە دەستت]، وهیچ سپاردەیەک -ئەمانەتێک- لای خۆت هەڵمەگرە [ئەمانەت (سپاردە): لێرەدا گشتیە بەواتاى سپاردەی خەڵکی یان بەرپرسیاری یان هەر کاروبارێک کە گومانت هەیە لەوەیە کە بتوانیت وەکو پێویست جێبەجێی بکەیت وپارێزگاری لێبکەیت، کە گومانەکەت زۆرتر بوو ئەوا باشتر وایە وازى لێبهێنیت چونکە ئەمە لە ئەرک خستنە سەرخۆیە (تەکلیف کردنە) کە نەهی لێکراوە]).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر