عن أبي هريرة -رضي الله عنه- قال: قلت: يارسول الله، "من أسعد الناس بشفاعتك؟ قال: من قال لا إله إلا الله خالصا من قلبه".
[صحيح.] - [رواه البخاري.]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا کێ دڵخۆشترین کەسە بە شەفاعەتی تۆ؟ فەرمووی: «ئەوەی بڵێت (لا إله إلا الله - هیچ خودایەک ڕاست نییە وشایەنی پەرستن نییە جگە لە الله ) بەوپەڕی دڵسۆزی وئیخلاصی لە دڵییەوە.»
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
ئەبو هورەیرە پرسیاری لە پێغەمبەر ﷺ کرد سەبارەت بە دڵخۆشترین کەس بە شەفاعەتی پێغەمبەر ﷺ وئەو کەسەی بەختەوەرترین کەسە لەم شەفاعەتە، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی ئەوانەن کە ئەم شایەتیە دەدەن ئەویش شایەتیدانە بە (لا إله إلا الله و محمد رسول اللە) بە دڵسۆزی لە دڵیانەوە بێ ئەوەی ڕیا وشیرکی لە گەڵدا بێت.