عن عبد الله بن مسعود قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«هَلَكَ الْمُتَنَطِّعُون» قالها ثلاثًا.

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2670]
المزيــد ...

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«توندڕەوەکان تیاچوون^» (ئەمەى سێ جار فەرموو)، ^(توندڕەوەکان -المُتَنَطِّعُون- : ئەوانەن كە زیادەڕۆیی دەكەن لە خواپەرستیدا وکردەوەکە لەسنورى شەرع دەردەكەن وزۆر لە خۆیان دەكەن).

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2670]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە توندڕەوەکان بێهیوا وخەسارۆمەندن -بێ هیدایەت وزانست-ن لە دونیا ودینیاندا، ولە قسە وکردەوەیاندا، سنووریی ئەو شەرعەیان تێپەڕاندووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی هاتووە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامبوونی توندڕەوی وزۆر لە خۆکردن -ئەرکی ناڕەحەت خستنە سەر نەفس- لە هەموو شتێکدا، وئامۆژگاری وهاندان بۆ دوورکەوتنەوە لەم سیفەتە لە هەموو شتێکدا ؛ و بەتایبەتی لە پەرستنەکان ولە بەگەورەدانانى پیاوچاکان.
  2. گەڕان بەدوای کامڵترین لە پەرستنەکان وهتد ؛ ئەمە شتێکی باشە ، وبەدەست دێت بە پابەندبوون بە شەریعەتەوە.
  3. سونەتە کە بابەتێکی گرنگ دووپاتی لە سەر بکرێتەوە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ڕستەیەی سێ جار دووبارە کردەوە.
  4. لێبووردەیی ئاینی ئیسلام، وئاسانی ئەو فەرمان وشەریعەت ویاسایانەی کە تێیدا دانراوە.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر