عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قيل: يا رسول الله، ما يعدل الجهاد في سبيل الله؟ قال: «لا تستطيعونه» فأعادوا عليه مرتين أو ثلاثًا كل ذلك يقول: «لا تستطيعونه»! ثم قال: «مثل المجاهد في سبيل الله كمثل الصائم القائم القانت بآيات الله لا يَفْتُرُ من صيام، ولا صلاة، حتى يرجع المجاهد في سبيل الله». وفي رواية البخاري: أن رجلاً قال: يا رسول الله، دلني على عمل يعْدِلُ الجهاد؟ قال: «لا أجده» ثم قال: «هل تستطيع إذا خرج المجاهد أن تدخل مسجدك فتقوم ولا تفتر، وتصوم ولا تفطر»؟ فقال: «ومن يستطيع ذلك؟!»
[صحيح] - [متفق عليه، والرواية الثانية للبخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا چی (کردەوەیەک) هاوشێوەى جیهاد وتێکۆشانە لە پێناو خواى گەورە؟ ئەویش فەرمووی: «ئێوە ناتوانن ئەنجامی بدەن»، دوو یان سێ جار هەمان پرسیاریان کرد، هەر فەرمووی: «ئێوە ناتوانن ئەنجامی بدەن»، وپاشان فەرمووی: «نمونەى کەسی تێکۆشەر (موجاهید) لە پێناو خواى گەورە وەکو نمونەى ڕۆژووگر و شەونوێژکارە کە ئایەتەکانى خواى گەورە دەخوێنێت وبێزار نابێت لە ڕۆژووگرتن ونوێژکردن، هەتاوەکو تێکۆشەر (موجاهید) لە پێناو خواى گەورە دەگەڕێـتەوە». ولە گێڕانەوەى (البخاري)دا: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کردەوەیەکم پێ بڵێ کە هاوشێوەى جیهاد کردن بێت لە پێناوى خواى گەورە (لە پاداشتدا)؟ ئەویش فەرمووی: «هیچ کردەوەیەک نادۆزمەوە» پاشان فەرمووی: «ئایا دەتوانیت ئەگەر موجاهید دەرچوو؛ بچیتە نێو مزگەوتەوە بەردەوام نوێژ بکەیت وهەرگیز بێزار نەبیت وڕۆژوو بگریت وهەرگیز نەیشکێنیت؟»، (پیاوەکە) ووتی: «ئایا کێ دەتوانێت ئەوە بکات؟».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا هاوەڵان پرسیاری ئەو کردەوە چاکانەیان کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەنجامیدانیان پاداشتی وەکو پاداشتی جیهاد وتێکۆشانە لە پێناو خواى گەورە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئێوە ناتوانن ئەنجامی بدەن): واتا ئەو کردەوەیەی پاداشتی وەکو پاداشتی جیهاد کردنە لە پێناو خواى گەورە ئێوە ئەو توانایەتان نییە کە ئەنجامی بدەن، دوو یان سێ جاری تر هەمان پرسیاریان لێکرد ئەویش هەر فەرمووی: (ئێوە ناتوانن ئەنجامی بدەن). پاشان ڕوونی کردەوە ئەو کردەوەیەی کە ناتوانن ئەنجامی بدەن بریتیە لە نوێژکردن وڕۆژووگرتن بە بەردەوامی وبێ بێزار بوون وپچڕان، وبێگومان ئەمە لە توانای مرۆڤدا نییە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەر لە سەرەتاوە فەرمووی: (ئێوە ناتوانن ئەنجامی بدەن)، ولە گێڕانەوەى (البخاري)دا: پیاوێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرد کە ڕێنیشاندەری بێت بۆ ئەنجامدانى کردەوەیەک کە وەکو جیهاد کردن بیت لە پێناو خواى گەورە لە ڕوانگەى پلە وپاداشتەوە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (هیچ کردەوەیەک نادۆزمەوە): واتا هیچ کردەوەیەک نازانم کە پلە وپاداشتی یەکسان بێت بە جیهاد کردن بێت لە پێناو خواى گەورە، ولە گێڕانەوەیەک لە سەحیحی (البخاري ومسلم)دا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لغَدْوَة في سبيل الله أو رَوْحَة، خير من الدنيا وما فيها) واتە: (دەرچوونێک لە بەیانیان یان لە ئێواراندا -بۆ جیهاد وتێکۆشان- لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە)، پاشان فەرمووی: («ئایا دەتوانیت ئەگەر موجاهید دەرچوو؛ بچیتە نێو مزگەوتەوە بەردەوام نوێژ بکەیت وهەرگیز بێزار نەبیت وڕۆژوو بگریت وهەرگیز نەیشکێنیت؟): واتا ئایا دەتوانیت کاتێک موجاهید دەردەچێت بۆ تێکۆشان لە پێناو خواى گەورە، تۆ بچیتە نێو مزگەوتەوە وئیعتیکاف بکەیت بۆ پەرستنی خواى گەورە بە بێ پچڕان، ونوێژ بکەیت بە بەردەوامى و بەڕۆژوو بیت بە بێ شکاندنی ڕۆژووەکە، ئەگەر ئەمە بکرێت ئەنجامبدرێت ئەوا ئەم کردەوەیە یەکسانە بە پلە وپاداشتی جیهاد کردن، بۆیە پیاوەکە ووتی: (کێ هەیە بتوانێت ئەوە ئەنجامبدات ؟!) واتا کێ هەیە بەردەوام نوێژ بکات بە بێ پچڕان و ڕۆژوو بگرێت بێ شکاندنی ڕۆژووەکە؟ وبێگومان ئەمە لە سەرووی توانای مرۆڤەوەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر