عن أبي عَبْس عبد الرحمن بن جبر رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «ما اغْبَرَّتْ قَدَمَا عَبْدٍ في سَبِيل الله فَتَمَسَّهُ النَّار».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی عەبس عەبدولرەحمان کوڕی جەبرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەربەندەیەک پێیەکانى تووشی خۆڵ وتۆز بووبێت لە پێناو خوای گەورە ئەوا دۆزەخ بەری ناکەوێت».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: ئەو کەسەی دەربچێت بۆ شوێنێک ولە ڕێگادا پێیەکانی تووشی تۆز وخۆڵ بێت لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا ئەمە هۆکارە بۆ ئەوەی پارێزراو بێت لە ئاگری دۆزەخ، ولە ریوایەتێکدا: «مَنِ اغْبَرَّتْ قَدَمَاه في سبيل الله حَرَّمَهُ الله على النَّار»، واته: «ئەو کەسەی پێیەکانی تووشی تۆز وخۆڵ بوون لە پێناوی خودا؛ ئەوا خوای گەورە ئەو کەسە حەرام دەکات لەسەر دۆزەخ».

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر