عن أنس رضي الله عنه : أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «مَا أحَدٌ يَدْخُل الجنَّة يُحِبُّ أن يَرجع إلى الدنيا وله ما على الأرض من شيء إلا الشَّهيد، يَتَمَنَّى أن يَرجع إلى الدنيا، فيُقْتَل عَشْر مَرَّاتٍ؛ لما يَرَى من الكَرَامة». وفي رواية: «لما يَرى من فَضْل الشَّهادة».
[صحيح] - [متفق عليه بروايتيه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەریەکێک بچێتە بەهەشتەوە حەز ناکات بگەڕێتەوە بۆ دونیا ئەگەرچیش هەموو دونیای پێبدرێت جگە لە شەهید نەبێت، هیوا دەخوازێت بگەڕێتەوە بۆ دونیا، بۆئەوەى دە جاری تر بکوژرێت؛ ئەمیش بەهۆی ئەو ڕێزلێنانەی دەیبینێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «بەهۆی بینینی فەزڵ (وپاداشتی) شەهیدبوون».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هیچ کەسێک نییە کە بچێتە نێو بەهەشتەوە وحەز بکات لە بەهەشت دەربچێت وبگەڕێتەوە بۆ دونیا جارێکی تر، ئەگەر هەرچی لەسەر زەویش هەیە پێی بدرێت لە گەوهەر وگەنجینەی بەنرخ وکۆشک وتەلار وباخی ڕازاوە وقەشەنگ، بەڵام چینێک لە خەڵکی حەز دەکەن بگەڕێنەوە ئەوانیش بریتین لە شەهیدەکان، حەز دەکەن بگەڕێنەوە بۆ دونیا دە جاری تر بۆئەوەى جیهاد وتێکۆشان ئەنجامبدەن لە پێناوى خواى گەورە و دە جاری تر سەرفرازی شەهید بوون بەدەست بهێنن لە جیاتی یەک جار؛ ئەمیش بەهۆی ئەو فەزڵ وڕێزلێنان وبەخشینانەى دەیبینن کە دەدرێت بە شەهیدەکان لە بەهەشتدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر