عن عبدالله بن عباس رضي الله عنهما أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «ما من أيام العمل الصالح فيها أحب إلى الله من هذه الأيام» يعني أيام العشر. قالوا: يا رسول الله، ولا الجهاد في سبيل الله؟ قال: «ولا الجهاد في سبيل الله، إلا رجل خرج بنفسه وماله، فلم يَرْجِعْ من ذلك بشيء»
[صحيح] - [رواه البخاري، وهذا لفظ أبي داود وغيره]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە» مەبەست دە ڕۆژی یەکەمی (مانگی ذي الحجة) یە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە؟ فەرمووی: «بەڵێ، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە، جگە لە پیاوێک نەبێت کە بە نەفسی وهەموو ماڵی دەرچوو بێت، وبە هیچ شتێک لە ئەوانە نەگەڕابێتەوە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

(هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە): واتە: دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ذي الحجة، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە؟ فەرمووی: (تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە، جگە لە پیاوێک نەبێت کە بە نەفسی وهەموو ماڵی دەرچوو بێت، وبە هیچ لە ئەوانە نەگەڕابێتەوە)، (کردەوەی چاک) نوێژ وخێرکردن وڕۆژوو ویادی خوای گەورە وخوێندنی قورئان وچاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی وچاکەکاری بەرامبەر خەڵکی وچاکبوون لە گەڵ دراوسێ وجگە لەمانە لە کردەوە چاکەکان دەگرێتەوە، بۆیە سوننەتە دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ذي الحجة بەڕۆژوو بیت چونکە دەچێتە ڕیزی کردەوە چاکەکانەوە ومەبەست ئەوەیە کە ڕۆژی دەیەم ناگرێتەوە چونکە یەکەم ڕۆژی جەژنە، ونەهی کراوە لە ڕۆژووگرتن لە ڕۆژی جەژندا. وئەم فەرموودە بەڵگەیە لە سەر فەزڵ وپاداشتی کردەوە چاکەکان لەو دە ڕۆژەدا، وهەروەها فەرموودەکە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە جیهاد کردن لە چاکترین کردەوەکانە، بۆیە صەحابە فەرموویان: (تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناوی خوای گەورە)، وهەروەها بەڵگەیە لە سەر فەزڵی ئەم حاڵەتە دەگمەنە کە کەسێک دەربچێت بۆ جیهاد کردن لە پێناو خوای گەورە بە نەفس وماڵی خۆی (ماڵی خۆی: مەبەست چەک وسوارییەکەیەتی) کە بکوژرێت وچەک وسوارییەکەی ببرێت لە لایەن دوژمنەوە، ئەم کەسە نەفس وماڵی خۆی لە دەستدا لە پێناو خوای گەورە بۆیە ئەمە باشترین موجاهیدە، بۆیە ئەم کردەوەیە باشترە لە کردەوەی چاک لە دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ذي الحجة، وئەگەر ئەم حاڵەتە ڕوویدا لە دە ڕۆژی یەکەمی مانگى ذي الحجة دا ئەوا پاداشت وفەزڵەکەی چەند جار زیاد دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ذي الحجة بە سەر ڕۆژەکانی تری ساڵەوە.
  2. موستەحەبە (سونەتە) کە نۆ ڕۆژی یەکەمی مانگی ذي الحجة بە ڕۆژوو بیت.
  3. فەزڵی جیهاد مەزنە لە ئیسلامدا.
  4. فەزڵی هەندێک لە کاتەکان بە سەر هەندێک کاتی ترەوە.
  5. لە ئادابەکانی ئەو کەسەی کە ئامۆژگاری دەکرێت (بانگەوازی بۆ دەکرێت) ئەوەیە کە پرسیار بکات سەبارەت بەو شتانەی کە گومانی تێدایە ولە لای ڕوون نییە.