لیستی فەرموودەکان

هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە» مەبەست دە ڕۆژی یەکەمی (مانگی ذي الحجة) یە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی بەڕاستگۆیی داوای شەهید بوون لە خوای گەورە بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەیگەیەنێتە پلەی شەهیدەکان، ئەگەرچیش ئەو کەسە لە سەر جێگاکەی خۆی بمرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک پێویستی موجاهیدێك جێبەجێ بكات لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا ئەو کەسەیش جیهادی ئەنجامداوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەربەندەیەک پێیەکانى تووشی خۆڵ وتۆز بووبێت لە پێناو خوای گەورە ئەوا ناجێتە دۆزەخ وئاگری دۆزەخ پێیەکانی ناسوتێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو ئازارەی کە شەهید دەیچێژێت لە ئازاری کوشتن وەکو ئازاری یەکێک لە ئێوە وایە کە مێروولە دەیگەزێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێم بڵێ ئەگەر بکوژرێم لە پێناو خوای گەورە، ئایا خوای گەورە لە گوناهەکانم خۆش دەبێت؟
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی پێغەمبەری خودا، چی کەسێک باشترینە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک بمرێت و نەجەنگا بێت لە پێناو خواى گەورە یان بیری لە جەنگان نەکردبێتەوە لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا لەسەر سیفەتێکی دووڕیی (نیفاق) مردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
جیهادکردنی ئێوە بریتیە لە حەج کردن
عربي الإنجليزية الأوردية
پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە ڕۆژ وشەوێکدا خێرترە لە ڕۆژووگرتن وشەو نوێژکردن بە درێژایی مانگێک، ئەگەر مرد (لە کاتی پاسەوانیکردندا)؛ ئەوا پاداشتی کردەوە چاکەکانی وەردەگرێت بە شێوەیەکی بەردەوام، وڕزق وڕۆزی پێدەبەخشرێت، ولە تاقیکردنەوە وفیتنەکانى ناو گۆڕ دەپارێزرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەموو مردوویەک کردەوە چاکەکانى مۆری لەسەر دەدرێت (دەوەستێت) جگە لەو کەسەی لە پێناو خواى گەورە لە پاسەوانیکردندایە (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان)، کردەوەکانى بەردەوام زۆر دەبێت هەتا ڕۆژی قیامەت، ولە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى نێو گۆڕ دەپارێزرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە زامنی کردووە بۆ ئەو موجاهیدەى لە پێناو ئەو زاتە تێدەکۆشێت: ئەگەر ڕۆحی بکێشێت دەیخاتە بەهەشتەوە، یان دەگەڕێتەوە بە سەلامەتی لەگەڵ پاداشت یان دەستكەوت
عربي الإنجليزية الأوردية
پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە
عربي الإنجليزية الأوردية
دەرچوونێک لە بەیانیان یان لە ئێواراندا (بۆ جیهاد وتێکۆشان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لەوەی خۆری بەسەردا هەڵهاتووە وئاوابووە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەربریندارێک لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێـت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت، وبرینەکەى خوێنی لێوە دەردەچێت: ڕەنگ ڕەنگی خوێنە، وبۆن بۆنی میسکە
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد لە جەنگی ئوحود دا: ئەگەر بکوژرێم، پێت وایە لە کوێ دەبم؟ ئەویش فەرمووی: لە بەهەشت، بۆیە پیاوەکە هەندێک خورمای فڕێدا کە لە نێو دەستیدا بوو، وپاشان جەنگا هەتاوەکو کوژرا
عربي الإنجليزية الأوردية
کەم کردەوەى ئەنجامدا بەڵام پاداشتی زۆری پێبەخشرا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەسپ خێر وبێر بە ناوچاوانیەوەیە هەتا ڕۆژی قیامەت
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە لە هەموو شتێکی شەهید خۆش دەبێت جگە لە قەرز نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
لە پێناو خواى گەورە گەورە جەنگ بەرپا بکەن، هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورەدا بجەنگێت (بە ماوەى) نێوان دوو دۆشینی لەسەر یەکی وشترێک؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک لە ترسی خواى گەورە گریا بێت ناچێتە نێو دۆزخەوە هەتاوەکو شیر دەگەڕێتەوە بۆ نێو گوان
عربي الإنجليزية الأوردية
هەریەکێک بچێتە بەهەشتەوە حەز ناکات بگەڕێتەوە بۆ دونیا ئەگەرچیش هەموو دونیای پێبدرێت جگە لە شەهید نەبێت، هیوا دەخوازێت بگەڕێتەوە بۆ دونیا، بۆئەوەى دە جاری تر بکوژرێت؛ ئەمیش بەهۆی ئەو ڕێزلێنانەی دەیبینێت
عربي الإنجليزية الأوردية
نمونەى کەسی تێکۆشەر لە پێناو خواى گەورە وەکو نمونەى ڕۆژووگر و شەونوێژکارە کە ئایەتەکانى خواى گەورە دەخوێنێت وبێزار نابێت لە ڕۆژووگرتن ونوێژکردن، هەتاوەکو تێکۆشەر لە پێناو خواى گەورە دەگەڕێـتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک ئەسپێک ڕابگرێت لە پێناو خواى گەورە، باوەڕی بە خودا هەبێت، پەیمانەکانی بە ڕاست دابنێت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا لەسەر لەوەڕاندنی وئاوخواردنەوەى وپاشەڕۆ فڕێدانى ومیزکردنى پاداشتی (بۆ دەنووسرێت) لە نێو تەرازووەکەیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک تیرێک بهاوێژێت لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا ئەمە وەکو ئازاد کردنی بەندەیەک وایە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورەدا بجەنگێت (بە ماوەى) نێوان دوو دۆشینی لەسەر یەکی وشترێک؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت، وهەرکەسێک لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێـت یان شوێنەواری ئازار وزیانێک (بە لاشەیەوە) بێت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت وشوێنی برینەکە (زیاتر لەوەى پێشوو) خوێنی لێوە دەردەچێت: ڕەنگی وەکو زەعفەرانە، وبۆنی وەکو میسکە
عربي الإنجليزية الأوردية
باشترین جۆری ژیان لە خەڵکیدا پیاوێکە جڵەوی ئەسپەکەى گرتووە (وئامادەیە) بۆ (جیهاد کردن) لە پێناو خواى گەورە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک لە ئێوە بمێنێتەوە وبە چاکە وخێر گرنگی بدات بە خێزان وموڵکی ئەوەى دەرچووە؛ ئەوا نیوەى پاداشتی دەرچووی هەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک جیهاد نەکات یان ئامادەکاری بۆ موجاهیدێک نەکات یان شوێنگرەوەى نەبێت بە سەرپەرشتیاری کردنی کەسوکاری لە خێر وچاکەدا؛ ئەوا خواى گەورە تووشی کارەسات وناخۆشی دەکات لە پێش ڕۆژی قیامەت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک ڕازی بێت بەوەى (الله) پەروەردگاری بێت، ئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية