عن أبي هريرة ـ رضي الله عنه ـ قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لا يَلِجُ النارَ رجُل بَكى من خشية الله حتى يَعود اللَّبنُ في الضَّرْع، ولا يَجتمع غُبَارٌ في سبيل الله وَدُخَانُ جهنم».
[صحيح] - [رواه الترمذي والنسائي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە ترسی خواى گەورە گریا بێت ناچێتە نێو دۆزخەوە هەتاوەکو شیر دەگەڕێتەوە بۆ نێو گوان، تۆز وخۆڵێک (تووشی مرۆڤ بووبێت) لە پێناوى خواى گەورە ودوکەڵی دۆزەخ؛ پێکەوە کۆ نابنەوە».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک لە ترسی خواى گەورە گریا بێت ئەوا ناچێتە دۆزەخەوە چونکە ئەو کەسەی لە ترسی خواى گەورە دەگری فەرمانەکان جێبەجێ دەکات وخۆی لە نەهی لێکراوەکان دەپارێزێت، ئەم کەسە ناچێتە دۆزەخەوە هەتاوەکو شیر بگەڕێتەوە بۆ نێو گوانی ئاژەڵ وئەمیش لە ڕوانگەى مەحاڵەوەیە واتا مەحاڵە ئەو کەسە بچێتە دۆزەخەوە کە لە ترسی خودا دەگری. وتۆز وخۆڵێک تووشی لاشە بووبێت لە پێناو خواى گەورە ودوکەڵی دۆزەخ لەسەر یەک بەندە کۆ نابێتەوە وتووشی هەردوویان نابێت، هەروەکو ئەوە وابێت دژی یەکتر بن وکۆ نابنەوە هەروەکو چۆن لە دونیا وئاخیرەتدا دژیەکن، واتا ئەوەى لە پێناو خواى گەورە کۆشش وجیهادی کردبێت وتووشی ناڕەحەتی بووبێت ناچێتە نێو دۆزەخەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر