+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَا يَسْتُرُ عَبْدٌ عَبْدًا فِي الدُّنْيَا إِلَّا سَتَرَهُ اللهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2590]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«هەر بەندەیەک عەیب وهەڵەی بەندەیەکی تر بپۆشێت -سیتر بكات- لە دونیادا؛ ئەوا خوای گەورەیش لە رۆژی قیامەتدا ئەو بەندەیە دەپۆشێت».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2590]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەر مسوڵمانێك مسوڵمانێكی تر بپۆشێت لە هەر مەسەلە وشتێكدا بێت، ئەوا خوای گەورەیش ئەو دەپۆشێت وسیتری دەكات لە ڕۆژی قیامەتدا؛ پاداشت لە شێوەی كردەوەیە، وخوای گەورە هەڵە وعەیب وتاوانەكانی دادەپۆشێت وپیشانی نادات بەو خەڵكەی وەستاون لە گۆڕەپانی حەشردا، ولەوەیە لێپرسینەوەیشی لێنەكات لەسەریان وباسیشیان نەكات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕێگەپێدراوە ئەگەر مسوڵمانێك تاوانێكی كرد بیپۆشیت، لەهەمان كاتدا نكۆڵی لێبكەیت، وئامۆژگاری بكەیت، وپێی بڵێیت لە خوا بترسێت، بەڵام ئەگەر تاوانەكە خەڵكی خراپ بیكات لەوانەی بەئاشكرا تاوان وفاسقێتی دەكەن، ئەوا نابێت بیانپۆشیت؛ چونكە پۆشینیان دەبێتە هۆی بوێریان لە بەردەوامبوون لەسەر تاوانەكە، بەڵكو دەبێت باسیان بەرز بكرێتەوە بۆ لای فەرمانڕەوا، ئەگەرچیش ئەمە ببێتە هۆی ناوهێنانیان؛ چونكە بەئاشكرا تاوان وفاسقێتی دەكات.
  2. هاندان بۆ پۆشین وسیترکردنی هەڵەی خەڵکی.
  3. لە سوودەكانی پۆشینی تاوان وهەڵەی مسوڵمان: پێدانی هەل بۆ تاوانكار بۆئەوەی بە خۆیدا بچێتەوە وتەوبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لای الله؛ چونكە باسكردنی هەڵە وعەیبەكان بڵاوكردنەوەی خراپەكاریە، ودەبێتە هۆی تێكدانی كەشی كۆمەڵایەتی، وهاندانی خەڵكیە بۆ كردنی ئەو هەڵە وتاوانانە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی مەجەری الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر