+ -

عن المِقدام بن معدي كرب رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«إِذَا أَحَبَّ الرَّجُلُ أَخَاهُ فَلْيُخْبِرْهُ أَنَّهُ يُحِبُّهُ».

[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي في السنن الكبرى وأحمد] - [سنن أبي داود: 5124]
المزيــد ...

لە میقدام کوڕی مەعدی کریبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر پیاوێک براکەی خۆشویست؛ ئەوا با پێی بڵێت کە خۆشی دەوێت».

[صەحیحە] - - [سنن أبي داود - 5124]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیە یەکێک لە هۆکارەکانى بەهێزبوونی پەیوەندی لەنێوان ئیمانداران باسدەکات کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوە ودامەزراندنی خۆشەویستی لەنێوانیان، ئەویش ئەوەیە ئەگەر پیاوێک برایەکی مسوڵمانی خۆشویست یان ئافرەتێک خوشکێکی مسوڵمانی خۆشویست ئەوا با پێی بڵێت کە لەپێناو خواى گەورە خۆشی دەوێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی فولانی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری الأكانية ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلە وپایەى خۆشویستن بەدڵسۆزی لەپێناو خواى گەورە، نەک بەهۆی بەرژەوەندیەکی دونیایی.
  2. سونەتە (موستەحەبە) کە کەسێکت خۆشویست لە پێناو خوای گەورە ئەو خۆشەویستیەی بۆ دەرببڕیت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی خۆشەویستی وهۆگری ویەکگرتن.
  3. بڵاوکردنەوەى خۆشەویستنی لەنێوان ئیمانداران دەبێتە هۆی بەهێزبوونی برایەتی ئیمانى وکۆمەڵگا دەپارێزێت لە پەرتەوازەبوون وناکۆکی.
زیاتر