عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:
«أَتَدْرُونَ مَا الْغِيبَةُ؟»، قَالُوا: اللهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: «ذِكْرُكَ أَخَاكَ بِمَا يَكْرَهُ»، قِيلَ: أَفَرَأَيْتَ إِنْ كَانَ فِي أَخِي مَا أَقُولُ؟ قَالَ: «إِنْ كَانَ فِيهِ مَا تَقُولُ فَقَدِ اغْتَبْتَهُ، وَإِنْ لَمْ يَكُنْ فِيهِ فَقَدْ بَهَتَّهُ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2589]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئایا دەزانن غەیبەت چییە؟ » ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانێت، فەرمووی: «ئەوەیە شتێک بڵێیت سەبارەت بە براکەت کە ئەگەر ئەو بیبیستێت حەزی پێنەکات»، ووترا: ئەی ئەگەر ئەو قسەیەی کە سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئەو قسەی سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؛ ئەوا غەیبەتی ئەوت کردووە، وئەگەر تێیدا نەبوو؛ ئەوا بوهتانت بۆی کردووە».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2589]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەقیقەتی غەیبەتکردنی حەرامکراو ڕووندەکاتەوە، ئەمیش بریتیە لە : باسکردنی مسوڵمانێک بەشێوەیەک ئەگەر بیبیستێـت پێی ناخۆش دەبێت، ئەگەر باسکردنی سیفەتە ڕەوشتی یان لاشەییەکانى بێت، وەکو: کوێر وفێڵ ودرۆزن وهتد لە وەسفەکانى سەرزەنشتکردن، ئەگەرچیش ئەو سیفەتەی تێدا هەبێت.
بەڵام ئەگەر ئەو سیفەتەى تێدا نەبێت ؛ ئەمە گەورەترە لە تاوانى غەیبەتکردن، کە پێی دەووترێت: بوهتان، واتا: درۆ هەڵواسین بۆ کەسێک لەکاتێکدا ئەو سیفەتەى تێدا نەبێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جوانی فێرکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە لەڕێگەی پرسیار و وەڵامەوە بابەتەکانیان فێر دەکات.
  2. جوانی ئەدەب وڕەوشتی هاوەڵان لە بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، کە ووتیان: خودای گەورە وپێغەمبەرەکەی دەزانێت.
  3. کەسی پرسیارلێکراو شتێک نەزانێت دەڵێت: خودا زاناترە.
  4. شەریعەتی ئیسلام کۆمەڵگا دەپارێزێت ئەمیش بەپاراستنی مافەکان وبرایەتی لەنێوانیاندا.
  5. غەیبەت حەرامکراوە مەگەر لەچەند حاڵەتێکی دەگمەندا؛ لەوانەش: - لابردنی ستەم؛ کەسی ستەملێکراو باسی ستەمکار دەکات لەلای ئەو کەسەی دەتوانێت مافەکەى بۆ وەربگرێتەوە بۆیە دەڵێت: فڵان کەس ستەمی لێکردووم یان ئاوا وئاوای کردووە. - ڕاوێژپێکردن لەبابەتی هاوسەرگیری وهاوبەشی(شەریکی) ودراوسێیەتی وهتد.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر