ئایا دەزانن غەیبەت چییە؟ » ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانێت، فەرمووی: «ئەوەیە شتێک بڵێیت سەبارەت بە براکەت کە ئەگەر ئەو بیبیستێت حەزی پێنەکات
کێیە کە سوێند لە سەر من دەخوات کە لە فڵان کەس خۆش نابم؟ من لە ئەو خۆش بووم، وکردەوەکانی تۆم پووچەڵ کردەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئایا ڕزگار بوون لە چیدایە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت
هیچ شتێک وەکو ڕەوشت جوانی لە تەرازوودا قورس نییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخواى گەورە ڕقی لە کەسی جوێندەر ودەمشڕە
«لە تاوانە گەورەکان: کەسێک جوێن بە دایبابی خۆی بدات»، ووترا: ئایا کەسێک هەیە کە جوێن بە دایبابی خۆی بدات؟ فەرمووی: «بەڵێ، جوێن بە باوکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە باوکی ئەم دەدات، وجوێن بە دایکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە دایکی ئەم دەدات»
خراپترین وبەدترین ناو لای خواى گەورە؛ پیاوێکە ناوی خۆی نابێت (پادشای پادشاکان)، هیچ پادشایەک نییە جگە لە الله
ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات
ئەگەر بەندە نەفرەت لە شتێک بکات؛ ئەوا نەفرەتەکە بەرەو ئاسمان دەڕوات، ودەرگاکانى ئاسمان دژی دەوەستن ودادەخرێن، پاشان بەرەو زەوی دەگەڕێتەوە، ودەرگاکانی زەوی دژی دادەخرێن، پاشان بەرەو لای ڕاست وچەپ دەڕوات، وئەگەر شوێنێک نەدۆزێتەوە کە بۆی بڕوات؛ ئەوا تووشی ئەو کەسە دەبێت کە نەفرەتی لێکراوە ئەگەر شایەنی ئەوە بێت، ئەگەر نا؛ ئەوا بۆ ئەو کەسە دەگەڕێتەوە کە نەفرەتەکەى کردووە
ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمان ودەستی پارێزراو بن، وکۆچکار (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە کۆچ بکات (دوور بکەوێتەوە) لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردووە
ئەگەر نەوەى ئادەم بەیانی بەسەردا بێت، هەموو ئەندامەکان ملکەچی زمان دەبن، ودەڵێن: تەقوای خوا بکە سەبارەت بە ئێمە؛ بەڕاستی ئێمە وەکو تۆ دەبین، ئەگەر لەسەر ڕێگای ڕاست بیت؛ ئەوا ئێمەش لەسەر ڕێگای ڕاست دەبین، وئەگەر تۆ لەسەر ڕێگای چەوت ولار بیت؛ ئەوا ئێمە لەسەر ڕێگای چەوت ولار دەبین
بەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە بە بێ ئەوەى هیچ گرنگیەک بۆ ئەو قسەیە دابنێت؛ و بەهۆیەوە خواى گەورە چەند پلەیەک ئەو بەندەیە بەرز دەکاتەوە، وبەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە بە بێ ئەوەى هیچ گرنگیەک بۆ ئەو قسەیە دابنێت؛ و بەهۆیەوە دەکەوێتە نێو دۆزەخەوە
نابێت هیچ یەکێکتان هیوا بە مردن بخوازێت، ئەگەر چاکەکار بوو ئەوا زیاتری دەکات، وئەگەر خراپەکار بوو ئەوا دەست لە تاوان هەڵدەگرێت
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لە پیاوێک بوو کە وەسفی وستایشی پیاوێکی تری دەکرد وزیادەڕەوی دەکرد لەمەدا، فەرمووی: پشتی پیاوەکەتان شکاند -بڕاند
نەفرەت لە یەکتر مەکەن، (بە شێوەیەک) داوا بکەن نەفرەت وتوڕەیی خوا (لەسەر کەسێک بێت)، ونە (بە نزاکردن بە) چوونە نێو دۆزەخ
کاتێک دوو کەس جوێن بە یەکتر دەکەن، ئەوەى (جوێنەکەى) دەستپێکردووە تاوانبارە هەتاوەکو ستەملێکراوەکە سنوور تێدەپەڕێنێت (لە وەڵامدانەوەدا)
جوێن بە تا مەدە چونکە تاوانەکانى نەوەى ئادەم دەسڕێتەوە (لادەبات) هەروەکو چۆن فووکورە ناخاوێنیەکانى ئاسن ناهێڵێت
هەرکەسێک بە براكەی بڵێت: ئەی کافر، ئەوا بەسەر یەکێكیاندا دەشکێتەوە، ئەگەر ئەو کەسەی وای پێوتووە وابێت، ئەگەر نا ئەوا بەسەر خۆیدا دەشکێتەوە
خوای گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- دەفەرموێت: نەوەی ئادەم ئازارم دەدات وجوێن بە كات (ڕۆژگار) دەدات لە كاتێكدا من كاتم (ڕۆژگارم)، فەرمان بە دەستی منە؛ شەو وڕۆژ بە دوای یەكدا دەهێنم