عن جابر رضي الله عنه : أن رسول الله صلى الله عليه وسلم دخل على أُمِّ السَّائِب، أو أُمِّ المُسَيَّب رضي الله عنها فقال: «ما لك يا أمَّ السَّائِب -أو يا أمَّ المُسَيَّب- تُزَفْزِفِينَ؟» قالت: الحُمَّى لا بارك الله فيها! فقال: «لا تَسُبِّي الحُمَّى فإنها تُذهب خَطَايَا بَنِي آدم كما يذهب الكِيْرُ خَبَثَ الحديد».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ لای ئوم سائیب یان ئوم موسەیب -ڕەزاى خواى لێبێت- فەرمووی: «ئەوە چیتە ئەی ئوم سائیب -یان ئوم موسەیب- دەلەرزیتەوە؟»، ئەویش ووتی: تایە خواى گەورە بەرەکەتداری نەکات! -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «جوێن بە تا مەدە چونکە تاوانەکانى نەوەى ئادەم دەسڕێتەوە (لادەبات) هەروەکو چۆن فووکورە* ناخاوێنیەکانى ئاسن ناهێڵێت». *(فووکورە: ئامێرێکە بۆ فووکردن بە کورەی ئاسندا بەکاردێت)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ لای ئوم سائیب -ڕەزاى خواى لێبێت- دەلەرزی، وپرسیاری هۆکاری ئەمەی لێیکرد، ئەویش ووتی: (تا)یە: واتا هۆکاری ئەمەی تووشی بووە تایە، و تا: گەرمیەکی زۆرە تووشی لاشە دەبێت، وچەند جۆرێکی هەیە. کاتێک ووتی: (خواى گەورە بەرەکەتداری نەکات!): ئەمیش نزا کردنە لەسەر ئەم نەخۆشیە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێیکرد لە جوێندان وقسەکردن بە تا، چونکە ئەمە لە کردەوەکانى خواى گەورەیە و هەرشتێک لە کردەوەى خواى گەورە بێت؛ نابێت مرۆڤ نەفرەتی لێبکات وجوێنی پێبدات چونکە جوێندان پێی لە هەقیقەتدا جوێندانە بەو پەروەردگارەى دروستی کردووە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لا تسبوا الدهر فإن الله هو الدهر) واتە: (جوێن مەدەن بە کات چونکە خواى گەورە کات -دروست دەکات وبەڕێوەی دەبات-). پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (تاوانەکانى نەوەى ئادەم دەسڕێتەوە -لادەبات- هەروەکو چۆن فووکورە* ناخاوێنیەکانى ئاسن ناهێڵێت): واتا نەخۆشی تا هۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەکان وتاوانەکان وبەرزبوونەوەى پلەکان، هەروەکو چۆن ئەگەر ئاسن کاتێک دەکرێتە نێو ئاگرەوە پیسی وژەنگی پێوە نامێنێت وبە پاکی دەردەچێت؛ بەهەمان شێوە تا تاوانە بچووکەکانی مرۆڤ لادەبات بۆئەوەى مرۆڤ بە پاکیەوە لەو نەخۆشیە دەربچێت. *(فووکورە: ئامێرێکە بۆ فووکردن بە کورەی ئاسندا بەکاردێت)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر